فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


بیناسازی مێهر کە لە دەوڵەتی ئەحمەدی نە‌ژاد وەکوو پرۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوەو ئاسانکاریی بۆ چینی کەم داهات کە ببن بە خاوەنی خانوو و بەرە، بانگەشەی زۆری بۆ کرا، لە بوومەلەرەزەکەی پارێزگای کرماشان بە خانووەکانی مەرگ ناویان دەرکرد و سەتا ٩٠ی ئەو بنیا و خانوویانە رووخاون و بۆ بە هۆی مەرگی سەدان کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکەشی لێکەوتەوە.

دەنگدانەوەی پتەونەبوونی بنەڕەت و ژێرخانی خانووەکانی پرۆژەی مێهر لە پارێزگای بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی و کەسانی بەرپرس لەو بارەوە کەوتنە یەکتر تاوانبار کردن.
ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک‌کۆماری ئێران رۆژی دوای کارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: زۆرترین ماڵوێرانی و خەساری گیانی بۆ خانووەکانی پرۆژەی مێهر دەگەڕێتەوە.
ناوبراو لە قسەکانی‌دا دەوڵەتی ئەحمەدی نەژادی بە تاوانبار زانی.

هەروەها بەرپرسی گشتیی ڕێگەوبانی پارێزگای کرماشان وتی: بوومەلەرزەی ٧.٣ڕێشتێری زیاتر لە ٩٠دەرسەدی خانوەکانی مێهری لەو پارێزگایە رووخاندوە.

لە بەرانبەر وتەکانی جێگیری یەکەمی سەرۆک‌کۆماری و بەرپرسی گشتیی ڕیگەوبانی ئێران رۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر رۆژنامەی کەیهان سەر بە باڵی بناژۆخوازان لە بابەتێک‌دا نووسی ٥٣٧١ خانوو لە پرۆژەی مێهر لە دەوڵەتی یازدەیەم سازکراون کەواتە دەبێ دەوڵەتی ڕوحانی وڵامدەربێ.

دەمبەدەمەی دەمڕاستەکانی نیزام و یەکتر تاوانبار کردنیان لە کاتێکدایە کە بە هۆی بوومەلەرزەی شەوی ٢١خەزەڵوەر خەڵکێکی زۆر لە پارێزگای کرماشان تووشی خەسار وزیان بوون و هەواڵەکان باس لە کەمتەرخەمیی ناوەندە دەوڵەتییەکان دەکەن، لە پێڕاگەیشتن و خزمەتگوزاریی بە خەڵكی لێقەوماو.

تەنانەت یەکێک لە بەرپرسانی سەردەمی ئەحمەدی نەژاد بە چەواشەکارییەوە ڕایگەیاند: دژبەران و بەرهەڵستکارانی نیزام بە بڵاوکردنەوەی شارە وێرانەکانی سووریە وعێراق و بوومەلەرزەی میسر بە نێو کرماشانەوە دەیانهەوێ پرۆژەی مێهر بەدناو بکەن!
قسەکانی عەلی نیکزاد وەزیری ڕێگەوبانی سەردەمی ئەحمەدی نە‌ژاد لە کاتێک‌دایە کە بە دەیان وێنەو فیلم لە قەسرشیرین و سەرپێڵ زەهاو و شوێنە کانی دیکەی پارێزگای کرماشان بڵاوکراوەتە و، باس لەوە دەکا کە خانووەکانی مێهر بە هۆی گەندەڵیی ماڵیی و کەمتەرخەمیی بەرپرسان، بناغەکانی پتەو قایم نەبوون و بە هۆی بوومەلەرزەوە بوون بە پرۆژەیەکی مەرگهێنەر.

16/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان