فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شارەداریی سنه هێرشی کردە سەر شوێنی کۆ کردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵک، کە بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان دامەزرابوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شوێنی کۆ کردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵک بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان لە لایەن مەئموورانی شارەداریی سنەوە هێرشی کرایە سەری و تێکدرا.
ئەو هەوڵەی شارەداریی سنه، لە کاتێک دایە کە ئەو ناوەندە مەدەنییە لە لایەن فەرمانداریی سنەوە موڵەتی یاسایی هەبووە.

کۆمەڵێک لە چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی ئازادی سنە، ئەو کەمپەینەیان بۆ یارمەتیی بە خەڵکی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان دامەزراندبوو، کە لە لایەن مەئمووران و بەرپرسانی شارەداریی سنە بە بێڕێزییەوە کۆ کرایەوە.

دوای هاتنی بوومەلەرزەی ٣/٧ ڕیشتری لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژی یەکشەممەدا، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە شێوەی خۆڕسک یارمەتیان بۆ خەڵکی پارێزگای کرماشان کۆ کردەوە و هەروەها ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کەمپەینێکی لەژێر ناوی "وەتەن چاوی لێمانە" بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان دامەزراند.

17/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان