فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سیاسەتمەدار و شارەزایانی ئەمریکی، داوا دەکەن کە بەغدا پێشێلکارییە دەستوورییەکانی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان، رابگرێت.


سیاسەتمەدار و شارەزایانی ئەمریکی ئاگاداری وردەکارییەکانی پێشێلکارییە دەستوورییەکانی حکوومەتی عیراقین لە بەرامبەر کورد و داوا دەکەن: "بەغدا پێشێلکارییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بوەستێنێت و گفتوگۆیەکی جدی و دۆستانە لەگەڵ ھەولێر دەست پێ بکات".

سەرباری ھێرشەکانی حەشدی شەعبی و زیادەڕۆییەکانی بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ھێشتا ھەرێمی کوردستان، داوای گفتوگۆ دەکات.


راندا سلیما، لێکۆڵەر و بەڕێوەبەری کاروباری ناکۆکییەکان و دانووسان، لە پەیمانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە واشینتۆن، رای دەگەیەنێ، کە پێویستە گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێ بکات، نابێت بەغدا خۆی لەو مەسەلەیە بدزێتەوە، دەبێت بڕوا بە پێکەوەژیان بکات، ھەر ھیچ نەبێت دەبێ بەغدا بۆ ماوەیەکی کورت یان مامناوەند، واقعیانە ئامادە بێت، تەنانەت بەرامبەر پرسی سەربەخۆیی، کە رەنگە لە داھاتوودا ببێتە ئەمرێکی واقیع.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

17/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان