ڕۆژی یەکشەمە ١٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ١ی ئاپریلی ٢٠١٨، کۆمەڵێک لە لاوانی وەرزشوان و ژینگەپارێزی شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە دوژندی چیای بەردەسپی ـی ئەو باژێڕە سەرکەوتن و لەوێ یادی ژینگەپارێزی کورد و نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردیان کردەوە.
محەمەد محەمەدیان، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سەر بە شاری سنە، سالی ١٣٤٥ی هەتاوی لەدایک بووە.
بەرهەمیژیانی هاوبەشی کۆچکردوو، کورێکە بە ناوی هێمن و کچێک بە ناوی ئاڵا.
محەمەد محەمەدیان له بنەماڵەیێکی نیشتمانپه روەر لەدایک بووە و
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و مه‌ولود چاویش ئۆغلۆی هاوتا ئێرانی و توركه‌كه‌ی، له‌باره‌ی پرسی سووریا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆ ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له هه‌مان رۆژدا هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پۆتن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆ كۆماره‌كانی رووسیا و توركیا و ئێران به‌جیا له‌باره‌ی هه‌مان پرس له ئه‌نقه‌ره كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌مرۆش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كریملن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره له رۆژانی 3 و 4ی ئه‌م مانگه پۆتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، هاوتا توركه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كریملندا هاتووه: "له دووه‌م دیداری سیانی نێوان سێ وڵاتی سه‌ره‌كی له دانوستانی ئه‌ستانه‌دا، پۆتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌ردوغان و رۆحانی كۆ ده‌بێته‌وه و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
بە پێی هەواڵی کەمپەینی ڕزگار کردنی گیانی ڕامین حوسێن پناهی، ڕۆژی پێنجشەممە، ۹‌ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کاتێک "دایە شریفە" دایکی زیندانی سیاسی کورد ڕامین حوسێن پەناهی بۆ چاوپێکەوتنی کوڕەکەی سەردانی زیندانی ناوەندی شاری سنەی کرد، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە پێی ڕاگەیەندرا، کە ڕامین لە سەر بڕیاری دادگا، مافی چاوپێکەوتنی لێ زەوت کراوە.
جێی باسە، لەدرێژەی گوشارەکان بۆسەر بنەماڵەی حسێن‌پەناهی، ڕۆژی چوارشەمە، 8ی خاکەلێوە، ئەحمەد ئەمین پەنا لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەندامی بنەماڵەی زیندانی سیاسی کورد
"ئوبر" بانکی ئۆتریش بە هۆی مەترسی گەمارۆ ئابوورییەکان، هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵپەسارد.
"ئوبر بانک" تەنیا بانکی ئوروپاییە کە دوای ڕێککەوتننامەی بەرجام، بڕیاری هاوکاری لەگەڵ ڕێژیمی ئیران داوە و ئیستایش دوای شەش مانگ، "فرانتس گاسلزبرگر"، بەرپرسی ئەو بانکە، ڕایگەیاندووە کە هێشتا ئەو پرۆژانەی کە واژۆ کراون لەگەڵ ڕێژیمی ئیران، بە هۆی گۆشارەکانی ئامریکا، نەچوونەتە بواری جیبەجی کردن.
ئەم بانکە بۆ دابین کردنی تێچووی پرۆژەی شیرکەتەکانی ئۆتریش لەگەڵ ڕێژیمی ئیران ڕێکەوتووە و بە وتەی وەزیری دارایی ئۆتریش، ئەرزشی ئەو ڕێککەوتنە،یەک میلیارد یورۆ بووە که بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە و وێستگەی وزە لە ئێران تەرخان کراوە.
لە داوی ڕێککەوتننامەی بەرجام، زۆر وڵات، بە تایبەت وڵاتە ئوروپاییەکان
پێنج رۆژە عەرەبەكانی ئەهواز لە خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕینن لە بەرانبەر سیاسەتەكانی رەگەزپەرستی حكوومەتی ئێران، هاوكات لەلایەن حكوومەتی ئەو وڵاتەوە بە گولە سەركوت دەكرێن، بۆیە ئەوان پەنایان بۆ خۆپێشاندانی شەوانە بردووە بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانیان.
ناڕەزایەتییەكانی ئێران بەردەوامە و پێش چەند مانگێك تاران و زۆرینەی شار و شارۆكەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە كە بەرجەستەی ناڕەزایی ئەوانی لەدژی سیاسەتەكانی حكوومەتی ئێران بەتایبەتی لە رووی ئابووریییەوە دەكرد و حكوومەتی وڵاتەكەیان بەوە تۆمەتبار كرد كە داهاتی ئێران لە دەرەوەی
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ، بوومەلەرزەیەکی گەورە بە گوژمی 5:3 بە پلەی ڕیشتەر شاری سەرپێڵ‌زەهاو و چەند شاری دیکەی پارێزگای کرماشانی هەژاندووە.
ماڵپەڕی (تەسنیم) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە بوومەلەرزەکە سەعات 1:5 خولەکی و 25 چرکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/4/1 بە کاتی ئێران لە قووڵایی 8 کیلۆمەتر لە سەرپێڵ‌زەهاو و بەشێکی زۆر لە شارەکانی پارێزگای کرماشان هەست پێکراوە، بەڵام سەنتەرەکەی لە سەرپێڵ‌زەهاو بووە و لە دەشتی زەهاو و شارەکانی سەلاسی باوەجانی و سەرپێڵ زیاتر بووە.
سەرچاوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لەوە دەکەن کە بوومەلەرزەکە لە شارەکانی پاوە، هەورامان و مەریوانیش هەستی
هه‌فته‌ی رابردوو له شاری سێرتی باكووری كوردستان، ناوی مزگه‌وتێكی گه‌وره لە كوردییەوە گۆڕا بە ناوێكی توركی، ئەمەش لە دوای چەند هەنگاوێكی تری هاوشێوە هات لەم وڵاتەدا، بۆیە هاووڵاتیانی كورد لە ئێستەوە نیگه‌رانن.
مزگه‌وتی (كوردان) كه مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی سێرته، ده‌یان ساڵه ئه‌و مزگه‌وته به‌و ناوه‌وه ناسراوه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو به بڕیاری شاره‌وانی ناوی مزگهوتهكە بۆ مزگه‌وتی (تور‌كان) گۆڕا.
بەر لە سێ رۆژیش، دوای ئەوەی له بیوكشههیری ئیسته‌نبۆڵ، چه‌ند كرێكارێكی كورد له كاتی كاركردندا له‌سه‌ر ئه‌پارتمانێك به زمانی كوردی قسه‌یان كردووه، به‌رپرسی كاره‌كه و خاوه‌ن پڕۆژه‌كه
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لەو بەیانییەدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە سەر ئەو باوەڕەیە کە لە سێدارەدانی قازی محەممەد لەو قۆناخە مێژووییەدا، لە سێدارەدانی مافی مرۆڤ و تیربارانی ویژدانی مرۆڤایەتی لە کوردستان بووە. ئەو ڕێکخراوە هاوقەدەم لەگەل کۆمەڵگای کورد و کوردستان ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە و ئێعدامی قازییەکان لەبیر ناکات.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیانییەدا هاتووە، هەر وەک مێژوو شایەتی دەدات، لە سەردەمی حکوومەتی ئیستبدادیی پێشوو و لە ئاکامی ستەمی بێ تەدبیری دەسەڵاتدارانی ئەو کات و لە ٧٢ ساڵ لەمەوبەر وڵاتی ئێران کەوتە دەستی داگیرکەرانەوە. لە ئاکامدا حکوومەتی ناوەندی هەڵوەشایەوە و سەرەتاییترین مافی خەڵک پێشێل کرا و کەرامەتی خەڵک دزرا.
لەو بەیانییەدا هاتووە، قازی محەممەد و هاوبیرانی لە ڕێکەوتی
سه‌رۆكی ڕێكخراوی “نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی” ده‌ڵێ، ٢ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له ئاستی ئێران‌دا نه‌خوێنده‌وارن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، عه‌لی باقرزاده، جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده و ڕاهێنان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی “نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی” وێڕای ئاماژه به ئاماری 2 میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س نه‌خوێنده‌وار له ئاستی ئێران‌دا گوتی، له‌و ڕێژه‌یه ١ میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌سیان له ژنان پێك هاتووه و به واتایه‌كی دیكه له هه‌ندێك له پارێزگاكانی ئێران ئه‌و ڕێژه‌یه له سه‌رووی سه‌دی ٣٠ دایه.
باقرزاده له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی، پێشتر مه‌ودای نێوان نه‌خوێنده‌واری پیاوان و ژنان سه‌دی ٤٠ بوو به‌ڵام ئێستا بۆ سه‌دی ١٢ دابه‌زیوه وجگه له ئاواییه‌كان كه ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتره.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی ده‌ڵێ، نه‌خوێنده‌واریی
چارەنوسی خوێندکارێکی کورد، کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەر چارەنوسی "عێرفان ساعدپەنا"، خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵا لە بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی خوارزمی تاران، دوای دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەم خوێندکارە کوردە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "بنەماڵەی ئەم خوێندکارە کوردە بۆ زانینی زانیاری لەبارەی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووە، بەڵام هێزەکانی ئیتلاعات ئیزنی دیداریان لەگەڵ کوڕەکەیان پێنەداون"؛ هەروەها وتی: "هێزەکانی ئیتلاعات بە بنەماڵەی عێرفان ساعدپەنایان وتووە کە ناوبراو چەند ڕۆژێك میوانی ئەوان دەبێت".
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمە، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گەورە دیی قوریچیای شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری دێولان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ئەمین‌پەنا" و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەحمەد ئەمین‌پەنا، پێشتر بە تۆمەتی"بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز و
دوو فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە بەسەر ئاسمانی ئێران‌دا سووڕاونەتەوە و پاش ئامانجگیریی تاقیکاری، بەبێ ئەوەی لەلایەن ڕادارە ئاسمانییەکانی ئێرانەوە پێش‌گیرییان لێ بکرێ، گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "الجریدە کویت" دوێنێ پێنجشەممە 2018/3/29 دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35ی ئیسرائیل لەڕێگەی ئاسمانی سووریا و عێراقەوە، چوونەتە ناو خاکی ئێرانەوە و تەنانەت چەندین شوێنیان لە پارێزگاکانی "شیراز، بەندەر عەباس و ئیسفەهان"یان وێنە گرتووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە پێشکەوتووترین جۆری فڕۆکەی جەنگین لە جیهاندا کە بە بەرزانیی زۆر بەسەر ئاسمانی کەنداودا سووڕاونەتەوە و بەسەر ئەو ناوچانەشدا
پێشمه‌رگه‌ى دێرين و ئه‌ندامى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران، ئه‌مير ئه‌حمه‌دى، ناسراو به ئه‌حمه‌د ئێرانى، سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له سۆران كوژرا.
له ماوه‌ى يه‌ك مانگى رابردوودا ئه‌مه سێيه‌م حاڵى كوژران و تيرۆركردنى پێشمه‌رگه‌كانى حزبى ديموكراته له هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له بنه‌سڵاو و رانيه، دوو پێشمه‌رگه‌ى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوژران.
كوژی ئه‌ندامه‌كه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی
چەندین کانکێس لە گەڕەکی پاوەناری شاری سەرپێلی زەهاو، بە هۆی لێکەوتنی وایری کارەبا گڕیان گرت.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری سەرپێڵی زەهاو، ١٠ کانکێسی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان، بە هۆ گڕگرتنی وایری کارەبا، بەتەواوەتی سووتاون و کەلوپەلەکانی لێقەوماوان لە کانکێسەکان لەنێو چوون.
بە وتەی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ئاگرگرتنی کانکێسەکان، خەساری گیانی نەبووە و تەنیا ماڵ و سامانی خەڵک لەو گڕگرتنە سووتاون و خاونی کانکێسە گڕگرتووەکان، دیسان ئاوارە بوونە و سەرپەنایان نەماوە، بەرپرسانی ڕێژیمیش لەو ناوچەیە تا ئێستە
شازادە محەمەد بن سەلمان، جێگری سعوودیە، ئاشکرای کردووە، گوشارهێنانی ئابووری بۆ ئێران، دەبنە ڕێگری لەبەردەم هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە.
شازداە محەمەد بن سەلمان کە سەردانی ئەمریکای کردووە، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (ڤۆل ستریت جۆرنال) ڕای گەیاندووە: "گوشار و گەمارۆکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی، دەبنە ڕێگر لەبەردەم هێرشی سەربازی و ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە"
شا سەلامن ئاماژەی بەوەش کردووە: "بۆ خۆبواردن لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی دەبێ سەرکەوتوو بین، دەنا ئەگەری زۆرە لە ماوەی 10 هەتا 15 ساڵی داهاتوودا لەگەڵ ئێران دەکەوینە شەڕەوە".
لەم سەردانەدا شا سەلمان جێگری سعوودیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا دیداری هەبووە. لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ ئەو بەرپرسە باڵایانەی ئەمریکا کە هەڵوێستی توندیان