هه‌فته‌ی رابردوو له شاری سێرتی باكووری كوردستان، ناوی مزگه‌وتێكی گه‌وره لە كوردییەوە گۆڕا بە ناوێكی توركی، ئەمەش لە دوای چەند هەنگاوێكی تری هاوشێوە هات لەم وڵاتەدا، بۆیە هاووڵاتیانی كورد لە ئێستەوە نیگه‌رانن.
مزگه‌وتی (كوردان) كه مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی سێرته، ده‌یان ساڵه ئه‌و مزگه‌وته به‌و ناوه‌وه ناسراوه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو به بڕیاری شاره‌وانی ناوی مزگه‌وته‌كە بۆ مزگه‌وتی (تور‌كان) گۆڕا.
بەر لە سێ رۆژیش، دوای ئەوەی له بیوكشه‌هیری ئیسته‌نبۆڵ، چه‌ند كرێكارێكی كورد له كاتی كاركردندا له‌سه‌ر ئه‌پارتمانێك به زمانی كوردی قسه‌یان كردووه، به‌رپرسی كاره‌كه و خاوه‌ن پڕۆژه‌كه لێیان هاتوونه‌ته ده‌نگ و قسه‌ی ناشرینیان پێگوتوون.
خاوه‌ن پڕۆژه‌كه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه به كوردی له نێوان خۆیاندا قسه بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه له كارەكە دووریان ده‌خەنه‌وه.
نیهاد ئاكدۆغان ئه‌و دوو دۆسیه‌یه‌ی بردووه‌ته ناو په‌رله‌مانی توركیا و داوا له حكوومه‌تی توركیا ده‌كات وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ئاخۆ كوفره یان گوناحه كرێكار به كوردی قسه بكەن؟ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایە بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و به‌كر بۆزداخ گوته‌بێژی حكوومه‌ت و محه‌مه‌د شیمشه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كوردن.
توركیا به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، ئاخر ئه‌و كاتیش ته‌نانه‌ت له باكووری كوردستانیش، هاووڵاتیانی كورد بۆیان نه‌بووه به كوردی قسه بكه‌ن و سزا ده‌دران.
ئیسماعیل بێشكچی نووسه‌ری گه‌وره‌ی تورك و دۆستی كورد، ئاماژه ده‌دات كه له ساڵانی سی و چله‌كاندا، هه‌ر كوردێك به كوردی قسه‌ی بكردایه سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرت، ئه‌و كورده‌شی توركی نه‌زانیبایه، ناچار بوو سه‌رانه بدات له به‌رامبه‌ر قسه‌كردن به زمانی كوردی.
ئێستە له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا، به‌كارهێنانی ناوی كوردستان قه‌ده‌خه‌یه و سزای له‌سه‌ره، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په‌ش به كوردی قسه بكات، گوێی لێ ناگیرێ و رووبه‌رووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
2/4/2018