فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پێنج رۆژە عەرەبەكانی ئەهواز لە خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕینن لە بەرانبەر سیاسەتەكانی رەگەزپەرستی حكوومەتی ئێران، هاوكات لەلایەن حكوومەتی ئەو وڵاتەوە بە گولە سەركوت دەكرێن، بۆیە ئەوان پەنایان بۆ خۆپێشاندانی شەوانە بردووە بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانیان.

ناڕەزایەتییەكانی ئێران بەردەوامە و پێش چەند مانگێك تاران و زۆرینەی شار و شارۆكەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە كە بەرجەستەی ناڕەزایی ئەوانی لەدژی سیاسەتەكانی حكوومەتی ئێران بەتایبەتی لە رووی ئابووریییەوە دەكرد و حكوومەتی وڵاتەكەیان بەوە تۆمەتبار كرد كە داهاتی ئێران لە دەرەوەی وڵاتەكە لە جەنگ و پاڵپشتیكردنی گرووپە چەكدارەكان خەرج دەكات.

وەك تەكتیكێكی نوێ بە مەبەستی كەمكردنەوەی زیان و گرتنی خۆپێشاندەران، ئەهوازییەكان شەوانە ناڕەزایی رێك دەخەن لەو خۆپێشاندانەی چووەتە ناو پێنجەم رۆژییەوە كە ئەو ناڕەزاییانە بێجگە لە ئەهواز شەش شاری تری ناوچەكەی گرتووەتەوە ئەوانیش عەبادان و مەعشوور و شبیشە و شەیبان و حەمیدییە و ئەحوازی پایەتەختە.

چالاكان لەو بارەوە دەڵێن، كە بەمەبەستی كەمكردنەوەی زیانەكان و گرتنی خەڵكەكە لەلایەن هێزەكانی تەناهییەوە، ئەوان شەوانە ناڕەزایی پێشان دەدەن، لەو كاتەی حكوومەتی ئێران پاڵپشتی تەناهی رەوانەی ئەهواز و شارەكانی خوزستان كردووە بۆ سەركوتكردنی هاووڵاتییانی خوزستان كە بەهۆی سووكایەتیكردنی تەلەڤزیۆنی حكوومەتی ئێران بە هاووڵاتییانی عەرەب ناڕەزایی دەستی پێ كردووە.

لای خۆیەوە حەسەن رازی، بەڕێوەبەری سەنتەری ئەهواز بۆ راگەیاندن و توێژینەوەی ستراتیجی دەڵێت، سوپای پاسداران توندوتیژیان لە بەرانبەر خۆپێشاندەران بەكار هێناوە و بریندار و گرتن هەیە و ئاماژە دەكات كە خۆپێشاندانەكان بەهۆی سیاسەتی رەگەزپەرستانەی رژێمی ئێران و هەوڵەكانی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیەتی ناوچەی ئەهواز دەستی پێ كرد و ئەوان دەماری ئەهوازییەكان دەگرن.

2/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان