رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و مه‌ولود چاویش ئۆغلۆی هاوتا ئێرانی و توركه‌كه‌ی، له‌باره‌ی پرسی سووریا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆ ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له هه‌مان رۆژدا هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پۆتن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆ كۆماره‌كانی رووسیا و توركیا و ئێران به‌جیا له‌باره‌ی هه‌مان پرس له ئه‌نقه‌ره كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌مرۆش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كریملن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره له رۆژانی 3 و 4ی ئه‌م مانگه پۆتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، هاوتا توركه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كریملندا هاتووه: "له دووه‌م دیداری سیانی نێوان سێ وڵاتی سه‌ره‌كی له دانوستانی ئه‌ستانه‌دا، پۆتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌ردوغان و رۆحانی كۆ ده‌بێته‌وه و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكه‌كان میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان ده‌خه‌نه روو، كه له لوتكه‌ی یه‌كه‌می سوچیدا له نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، جگه له كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه، بڕیاره پۆتن به جیا له‌گه‌ڵ رۆحانی كۆ ببێته‌وه و، پێشبینی ده‌كرێت ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان تایبه‌ت بێت به ئه‌جێندای هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
٣/٤/٢٠١٨