فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


شازادە محەمەد بن سەلمان، جێگری سعوودیە، ئاشکرای کردووە، گوشارهێنانی ئابووری بۆ ئێران، دەبنە ڕێگری لەبەردەم هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە.

شازداە محەمەد بن سەلمان کە سەردانی ئەمریکای کردووە، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (ڤۆل ستریت جۆرنال) ڕای گەیاندووە: "گوشار و گەمارۆکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی، دەبنە ڕێگر لەبەردەم هێرشی سەربازی و ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەو وڵاتە"

شا سەلامن ئاماژەی بەوەش کردووە: "بۆ خۆبواردن لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی دەبێ سەرکەوتوو بین، دەنا ئەگەری زۆرە لە ماوەی 10 هەتا 15 ساڵی داهاتوودا لەگەڵ ئێران دەکەوینە شەڕەوە".

لەم سەردانەدا شا سەلمان جێگری سعوودیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا دیداری هەبووە. لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ ئەو بەرپرسە باڵایانەی ئەمریکا کە هەڵوێستی توندیان بەرانبەر بە ئێران هەیە، لەلایەن ترەمپەوە هێنراونەتەوە ناو کۆشکی سپییەوە، وەک مایک پمپۆ و جۆن بۆڵتەن بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا".

شا سەلمان لەبارەی شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە گوتی: "ئەگەر دەستێوەردانەکانی ئێران نەبایە، قەیرانی ئەو وڵاتە فراوانتر نەدەبوون، ئەگەر دەستێوەدانی سەربازیی ئێمە لە ساڵی 2015 نەبایە، ئێستا یەمەن لە نێوان دوو گرووپی حووسییەکان و قاعیدەدا دابەش کرابوو".

ئەم قسانەی جێگری شای سعوودیە لە کاتێک دان کە چوار ڕۆژە لەمەوبەر حەوت مووشەکی حووسییەکان کە بۆ سعوودیە هاوێژران، لالەیەن ئەو وڵاتەوە پووچەڵ کرانەوە، بەڵام بەربوونەوەی لاشەی مووشەکەکان بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەکی مسیری.

30/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان