سه‌رۆكی ڕێكخراوی “نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی” ده‌ڵێ، ٢ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له ئاستی ئێران‌دا نه‌خوێنده‌وارن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، عه‌لی باقرزاده، جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده و ڕاهێنان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی “نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی” وێڕای ئاماژه به ئاماری 2 میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س نه‌خوێنده‌وار له ئاستی ئێران‌دا گوتی، له‌و ڕێژه‌یه ١ میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌سیان له ژنان پێك هاتووه و به واتایه‌كی دیكه له هه‌ندێك له پارێزگاكانی ئێران ئه‌و ڕێژه‌یه له سه‌رووی سه‌دی ٣٠ دایه.
باقرزاده له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی، پێشتر مه‌ودای نێوان نه‌خوێنده‌واری پیاوان و ژنان سه‌دی ٤٠ بوو به‌ڵام ئێستا بۆ سه‌دی ١٢ دابه‌زیوه وجگه له ئاواییه‌كان كه ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتره.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی ده‌ڵێ، نه‌خوێنده‌واریی دایك و باوك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌خوێنده‌واریی منداڵه‌كانیان هه‌بووه به تایبه‌ت منداڵانی ژێر ١٧ ساڵ زۆریان پێوه دیاره و له نێعمه‌تی خوێندن بێبه‌ش بوون.
شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پێدانی ئاماری ڕاست و دروستی وه‌ك تووشبوانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ، نه‌خوێنده‌واری و هتد خۆ ده‌بوێرن و ده‌یانشارنه‌وه.
1/4/2018