فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ، بوومەلەرزەیەکی گەورە بە گوژمی 5:3 بە پلەی ڕیشتەر شاری سەرپێڵ‌زەهاو و چەند شاری دیکەی پارێزگای کرماشانی هەژاندووە.

ماڵپەڕی (تەسنیم) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە بوومەلەرزەکە سەعات 1:5 خولەکی و 25 چرکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/4/1 بە کاتی ئێران لە قووڵایی 8 کیلۆمەتر لە سەرپێڵ‌زەهاو و بەشێکی زۆر لە شارەکانی پارێزگای کرماشان هەست پێکراوە، بەڵام سەنتەرەکەی لە سەرپێڵ‌زەهاو بووە و لە دەشتی زەهاو و شارەکانی سەلاسی باوەجانی و سەرپێڵ زیاتر بووە.

سەرچاوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لەوە دەکەن کە بوومەلەرزەکە لە شارەکانی پاوە، هەورامان و مەریوانیش هەستی پێکراوە و هاوکات لە پاریزگای هەڵەبجەش ڕووی داوە.

هەرچەند بەشێک لە خانووی هاووڵاتین و هەندێک شاخیش داڕووخاون، بەڵام هەتا ئێستا وردەکاری لەبارەی زیانە گیانییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە لە سەرپێڵ‌زەهاو بڵاو نەکراوەتەوە.

هاوکات مانگی سووری شارەکانی قەسرشیرین و سەرپێڵ‌زەهاو داوا لە خەڵک دەکەن کە لە ناوچە بوومەلەرزەلیدراوەکە دوور بکەونەوە.

زیاتر لە چوار مانگ لەمەوبەر بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەشت شار و سەدان گوندی پارێزگای کرماشانی هەژاند کە نزیکەی هەزار هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانی و زیاتر لە 13 هەزار کەسیش بریندار بوون.

ئەم بوومەلەرزەیە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە هێشتا ئاسەوارەکانی بوومەلەرزەی پێشوو چاک نەکراون و زۆربەی خەڵک لەناو خێوەت و لە ژیانێکی زۆر خراپدا دەژین.

2/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان