فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی یەکشەمە ١٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ١ی ئاپریلی ٢٠١٨، کۆمەڵێک لە لاوانی وەرزشوان و ژینگەپارێزی شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە دوژندی چیای بەردەسپی ـی ئەو باژێڕە سەرکەوتن و لەوێ یادی ژینگەپارێزی کورد و نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردیان کردەوە.

محەمەد محەمەدیان، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سەر بە شاری سنە، سالی ١٣٤٥ی هەتاوی لەدایک بووە.

بەرهەمیژیانی هاوبەشی کۆچکردوو، کورێکە بە ناوی هێمن و کچێک بە ناوی ئاڵا.

محەمەد محەمەدیان له بنەماڵەیێکی نیشتمانپه روەر لەدایک بووە و هەر لە تەمەنی منداڵیەوە هەستی بەرزی نیشتمانپەروەری پێوە دیار بووە و لە کردەوەیدا خۆی نواندووە.

جیا لەوەی کە بۆ بژیوی ژیانی خۆی سەرقاڵی پیشەی “شیرینی سازی” بووە، وەک کەسێکی ژینگەپارێز و ڕێکخەری سەرەکیی بۆنە و ئاهەنگە نەتەوەییەکانی وەک نەورۆز لەو دەڤەرە، جێگا پەنجەی دیار بوو و ناسرابوو.

بە هۆی ناوی دایکی کە خاتوو “شکۆفە”ـیە بە محەمەدی شکۆفەش ناسراو بووە.

کار و چالاکیە نیشتمانپەروەریەکانی بەڕادەیەک بەربڵاو و دیار بووە کە چەند جاران لەلایەن ئیتلاعاتی سنە و دیواندەرەوە بانگ کراوە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و زەخت و گوشاری لەسەر ساز بووە.

لە ئەنجامدا، محەمەد محەمەدیان، ڕۆژی شەمە، ٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، لە دوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەتەوەیی نەوڕۆژ لە تەنگیسەر کە یەکێک لە بەرزترین بۆنە نەوڕۆژیەکانی ئەمساڵی هەموو کوردستان بوو، بە هۆی جەڵدە، کۆچی دوایی کرد.

لاوانی دیواندەرەش، ئەمڕۆ لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا، یاد و ناویان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ نوێ کردەوە.

3/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان