پێشمه‌رگه‌ى دێرين و ئه‌ندامى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران، ئه‌مير ئه‌حمه‌دى، ناسراو به ئه‌حمه‌د ئێرانى، سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له سۆران كوژرا.
له ماوه‌ى يه‌ك مانگى رابردوودا ئه‌مه سێيه‌م حاڵى كوژران و تيرۆركردنى پێشمه‌رگه‌كانى حزبى ديموكراته له هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له بنه‌سڵاو و رانيه، دوو پێشمه‌رگه‌ى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوژران.
كوژی ئه‌ندامه‌كه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه ئه‌مڕۆ له شاری سۆران كوژرا، ده‌ستگیركرا.
رائید هاوار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی پۆلیسی بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، (ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا)، كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كاتژمێر 6ی سه‌ر له‌به‌یانی به هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه، له ناو ماڵی كه‌سێكی نزیكیان كوژراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، "ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا" كه به ئه‌حمه‌د ئێرانی ناسراوه، له دایكبووی ساڵی 1964ه و نیشته‌جێی شاری هه‌ولێره، به‌ڵام به سه‌ردان هاتووه‌ته ماڵی كه‌سێكی نزیكی، له سۆران.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی وه‌ستا ره‌جه‌بی شاری سۆران روویداوه و ئه‌حمه‌د حوسێن، كه به "ئه‌حمه‌د ئێرانی"ی ناسراوه، له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی كوژراوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه و دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه.
پێشتریش دوو پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی هه‌ردوو دیموكرات، له هه‌رێمی كوردستان كوژران، یه‌كێكیان به‌ناوی سه‌ڵاح سه‌باح، كه به‌هۆی بۆمبێكی هه‌ڵواسراو له رۆژی 2ی ئادارى 2018 له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی برینداربوو و دوای رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌هید بوو.
ئه‌وی دیكه‌یشیان به ناوی قادر قادری، فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی حدك, شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7ی ئاداری 2018، له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، شه‌هید كرا، دواتریش به هاوكاری ناوه‌ندی "سایبری" حزبه‌كه له‌گه‌ڵ ئاسایش، بكوژانی ده‌ستگیركران.
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی هه‌ردوو حزبه‌كه رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كه‌ن، به‌ڵام گومانی خۆیان له كۆماری ئیسلامی ئێران ناشارنه‌وه و كوشتنی ئه‌ندامانیییان ده‌خه‌نه پاڵ ئێران.
30/3/2018