فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە بەسەر ئاسمانی ئێراندا سووڕاونەتەوە و پاش ئامانجگیریی تاقیکاری، بەبێ ئەوەی لەلایەن ڕادارە ئاسمانییەکانی ئێرانەوە پێشگیرییان لێ بکرێ، گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "الجریدە کویت" دوێنێ پێنجشەممە 2018/3/29 دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35ی ئیسرائیل لەڕێگەی ئاسمانی سووریا و عێراقەوە، چوونەتە ناو خاکی ئێرانەوە و تەنانەت چەندین شوێنیان لە پارێزگاکانی "شیراز، بەندەر عەباس و ئیسفەهان"یان وێنە گرتووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە پێشکەوتووترین جۆری فڕۆکەی جەنگین لە جیهاندا کە بە بەرزانیی زۆر بەسەر ئاسمانی کەنداودا سووڕاونەتەوە و بەسەر ئەو ناوچانەشدا سووڕاونەتەوە کە کە بنکە ناوکییەکانی ئێرانیان تێدایە و دەگوترێت تەنانەت قەڵغانە ڕووسییەکانیش کەلە ئێران هەن، نەیانتوانیوە شناساییان بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "جروزالم پۆست"ی ئیسرائیل، دیار نییە کە ئایا فڕینی ئەو دوو فڕۆکە جەنگییەی ئیسرائیل بەسەر خاکی ئێراندا، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا بووە، یان نا".

هەتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە ئێران و ئیسرائیل، ئەم ڕاپۆرتەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ڕۆژنامەی "الجرید کویت" بەوە ناسراوە کە پەیوەندییەکی قووڵ و نزدیکی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.

٣٠/٣/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان