"ئوبر" بانکی ئۆتریش بە هۆی مەترسی گەمارۆ ئابوورییەکان، هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵپەسارد.
"ئوبر بانک" تەنیا بانکی ئوروپاییە کە دوای ڕێککەوتننامەی بەرجام، بڕیاری هاوکاری لەگەڵ ڕێژیمی ئیران داوە و ئیستایش دوای شەش مانگ، "فرانتس گاسلزبرگر"، بەرپرسی ئەو بانکە، ڕایگەیاندووە کە هێشتا ئەو پرۆژانەی کە واژۆ کراون لەگەڵ ڕێژیمی ئیران، بە هۆی گۆشارەکانی ئامریکا، نەچوونەتە بواری جیبەجی کردن.
ئەم بانکە بۆ دابین کردنی تێچووی پرۆژەی شیرکەتەکانی ئۆتریش لەگەڵ ڕێژیمی ئیران ڕێکەوتووە و بە وتەی وەزیری دارایی ئۆتریش، ئەرزشی ئەو ڕێککەوتنە،یەک میلیارد یورۆ بووە که بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە و وێستگەی وزە لە ئێران تەرخان کراوە.
لە داوی ڕێککەوتننامەی بەرجام، زۆر وڵات، بە تایبەت وڵاتە ئوروپاییەکان بە تەمای هاوکاری لەگەڵ ڕێژیمی ئیران بوون، بەڵام گۆشارەکانی ئامریکا و تەحریمەکان هەتا ئیستا نەیهێشتووە کە ئەو پرۆژانە سەرکەوتوو بن و بچنە بواری جێبەجێ کردن.
2/4/2018