فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چارەنوسی خوێندکارێکی کورد، کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەر چارەنوسی "عێرفان ساعدپەنا"، خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵا لە بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی خوارزمی تاران، دوای دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەم خوێندکارە کوردە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "بنەماڵەی ئەم خوێندکارە کوردە بۆ زانینی زانیاری لەبارەی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووە، بەڵام هێزەکانی ئیتلاعات ئیزنی دیداریان لەگەڵ کوڕەکەیان پێنەداون"؛ هەروەها وتی: "هێزەکانی ئیتلاعات بە بنەماڵەی عێرفان ساعدپەنایان وتووە کە ناوبراو چەند ڕۆژێك میوانی ئەوان دەبێت".

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمە، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئەم خوێندکارە کوردەیان بانگهێشت کردووە و دواتر هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەریان کردووە، بانگ‌کردن و دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردە هاوکات لەگەڵ ڕێگرییەکانی ڕێژیم لەمەڕ بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و تۆمەتە سەپێنراوەکان بەسەر ئەم خوێندکارە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

عێرفان ساعدپەنا لە مامۆستایانی زمانی کوردی شاری سنەیە و هەتا ئێستا دوو بەرهەمی ناوبراو لەم بوارەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

1/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان