فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چەندین کانکێس لە گەڕەکی پاوەناری شاری سەرپێلی زەهاو، بە هۆی لێکەوتنی وایری کارەبا گڕیان گرت.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری سەرپێڵی زەهاو، ١٠ کانکێسی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان، بە هۆ گڕگرتنی وایری کارەبا، بەتەواوەتی سووتاون و کەلوپەلەکانی لێقەوماوان لە کانکێسەکان لەنێو چوون.

بە وتەی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ئاگرگرتنی کانکێسەکان، خەساری گیانی نەبووە و تەنیا ماڵ و سامانی خەڵک لەو گڕگرتنە سووتاون و خاونی کانکێسە گڕگرتووەکان، دیسان ئاوارە بوونە و سەرپەنایان نەماوە، بەرپرسانی ڕێژیمیش لەو ناوچەیە تا ئێستە سەرپەنایەکیان بۆ ئەو خەڵکە دابین نەکردووە.

لە یەکەم ڕۆژەکانی ڕوودانی کارەساتی بوومەلەرزە لە کرماشان، بۆ چەندەمین جارە کە کانکێس و خێوەتی لێقەوماوان گڕ دەگرێت، کە زۆربەیان بە هۆی کێشەی کارەبا بوون، هەروەها بە هۆی لافاو لە زستان زۆربەی کانکێس و خێوەتەکان لەنێو چوون و بە هۆی ڕەشەباشەوە خێوەتەکان ڕووخاون.

بە هۆی کەمتەرخەمییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، نە تەنیا کانکێس بە ڕادەی پێویست هەتا ئێستە دابین نەکراوە، بەڵکوو ڕێژەیەکی زۆر لە کانکێسەکان بە هۆی ناستاندارد بوون لەنێو چوونە و خەڵک هەروا ئاوارە دەبن.

بوومەلەرزە وەکوو ڕووداوێکی سروشتی خەساری زۆری بەو ناوچانە گەیاندووە، بەڵام دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە، کەمتەرخەمییە بەئەنقەستەکانی بەرپرسانی ڕێژیم، خەریکە خەساری زۆرتر بەو خەڵکە دەگەیەنێت.

26/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان