حكوومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به پرسی ئێران، ئه‌وان به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان كارده‌كه‌ن، بۆئهوهوی پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل ماكرۆنی هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، وته‌بێژی حكوومه‌تی به‌ریتانیا جه‌ختی كرده‌وه: "ئێمه به‌وپه‌ڕی تواناوه كار بۆئه‌وه ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان میكانیزمێك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌حه‌دییاته‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێین، له‌وانه‌ش پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن، كه بریتییه له رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ تاران".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وته‌بێژی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به‌رگری له رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی ئێران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ره‌نجامی 13 ساڵ هه‌وڵ و كۆششی دیبلۆماسییه و تائێستاش ئاكتیڤه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌هه‌مان كاتدا ئێمه دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه هه‌ندێ شتی گرنگ هه‌یه له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا فه‌رامۆش كراون، به‌ڵام پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌وانه‌ش مووشه‌كی بالیستی و وه‌ڵامی
دوای تێپەڕینی نیزیک بە حەوت رۆژ لە داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکانی نیوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆتە هۆی مانگرتن و داخرانی دووکان و بازاڕەکانی چەند شار لە کوردستان ، دەسئاخر نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێران لەژێر گوشار‌و دەنگدانەوەی میدیایی ئەو مانگرتنانە ، ئەوانیش بێدەنگیان شکاند و، ڕووبە سەرۆککۆمار و شوڕای ئاسایشی نیشتمانی نامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لە بەشێک کە نامەی نوێنەرانی کورد هاتووە، کە داخستنی سنوورەکان بۆتە هۆی مانگرتن و تووڕەیی خەڵکی بێدەرەتان و کەمداهاتی کورد و دەستیان داوەتە مانگرتن، هەر بۆیە پێویستە
پاساو هێنانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێ نەکردنی ویستی خوێندن بە زمانی دایک لە قوتابخانەکان ئێران
راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری پێکهاتەکانی ئێران، فرەنەتەوە بوونی ئێران رەت دەکاتەوە و زمانی کوردی و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران وەک لقەکانی زمانی فارسی ناو دەبات.
عەلی یونسی، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بنەماڵەی خەڵکی ئێران، یەک ڕیشە، یەک بنەما، یەک گەل و یەک خەڵکە، بەڵام لەهەر شوێن و ناوچەیەکدا رەنگێکی تایبەتیان هەیە.
عەلی یونسی هەروەها وتیشی: شیوەزارەکانی زمانی فارسی چەندین لقی هەیە وەکو کوردی، گیلەکی، تالشی، لوڕی، لەکی و چەند شێوەزاری دیکە. هەموو ئەو خەڵکەی ئەمڕۆدا لە
بە هۆی بارینی بەفر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە شاخەکانی کوردستان، چەند هاووڵاتییەکی کورد، لە ژێر ڕنووی بەفر کەوتن و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ١٠ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری نەغەدە، کە بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەکی سروشتی ڕوویان لە بەرزایییەکانی شاخی "خەلیل" لە بەشی سیلوانای ناوچەی ورمێ کردبوو، لە ژێر ڕنوو کەوتن.
شوناسی ئەو هاووڵاتییانە، بە ناوەکانی "ڕەسوڵ ئەحمەدزادە، مەحموود شەریفی، ئیدریس ڕەسووڵپوور، ڕەحمان ڕەسووڵپوور، ئیبراهیم یووسفیان، ڕەحمان شێخە، تاهیر مەعرووفزادە و ئاکۆ عوسمانی ڕاگەیەندراوە.
باس لەوە دەکات، بێجگە لە ئاکۆ عوسمانی کە بێسەروشوێنە،
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی گوڵان، مانگرتنی گشتیی بازاڕیانی شاری بانە لە ناڕەزایەتی بە داخرانی سنوورەکان پێی نایە نۆهەم ڕۆژی خۆیەوە، و بازاڕیانی ڕایانگەیاندووە تا کرانەوەی سنوورەکان لە مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن و دوکان و بازاڕەکانیان ناکەنەوە.
چەند سەرچاوەیەک لە شاری بانەوە باس لەوە دەکەن: هەر ئێستا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بازاڕیانی لە چەند شوێنێک دەستی پێکردووە و ناڕازییان بەرەو فەرمانداری شاری بانە وەڕێکەوتوون.
مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە، لە
به راى شاره‌زايه‌كى رووسيايى، به هۆى چاره‌نووسى عه‌فرينه‌وه، هه‌ريه‌ك له رووسيا و توركيا ناكۆكييه‌كانى نێوانيان زياتر په‌ره‌ده‌ستێنن.
سايتى (رووسياليه‌وم)، وتارى شاره‌زايى رووسى (يه‌فگينى ساتانۆڤسكى) به ناونيشانى (به‌هار له شه‌قامى عه‌ره‌بيدا) بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسه‌ر باسى له ناكۆكييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ كردووه.
به راى ئه‌و نووسه‌ره رووسييه، مۆسكۆ له زارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه سێرگى لاڤرۆڤ، ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، پێويسته توركيا عه‌فرين راده‌ستى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و داوايه‌ى رووسيادا، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، "ئه‌وه داوايه‌كى هه‌ڵه‌يه. ئێمه خۆمان ده‌زانين
هاوپەیمانەکان و ڕکابەرەکانی ئەمەریکا پشتیوانیان لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کرد، ئەوەش هەڵوێستی سەرۆکی فەڕەنسای بەهێزتر کرد دوای ئەوەی بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی وتبوو هیچ جێگرەوەیەک نیە بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران جگە لە ڕێکەوتنەکە.
ئێستا ماکرۆن هەوڵدەدات ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە لە ساڵی 2015 واژۆ کرا ڕزگار بکات کە سەرۆک ترامپ بەڵێنیدا لێی بکشێتەوە ئەگەر هاتوو هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی
وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئا‌مریكا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا نیسبەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتی جیهان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووە و ڕێژیمی ئێرانی لە ڕیزی ئەسڵیی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ ئەژمار کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئا‌مریكا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا بڵاوی کردووەتە کە ڕێژیمی له ڕیزی ئەسڵیی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ دایه و دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا بەرەو خراپتر بوون ڕۆیشتووە.
لەو ڕاپۆرتە ٤٨ لاپەرەییەدا هاتووە، خامنەیی دەسەڵاتی تەواوی به سەر دەزگای قەزایی، میدیاکانی ڕێژیم و هێزە چەکدارەکاندا هەیە و ئەو ڕێژیم
عەلی یوونسی هاریکاری تایبەتی سەرکۆماری ئێران لە کاروباری نەتەوە و کەمەنەتەوەکانی ئێران ڕاگەیاند: حیزبە خۆجێیەکان لە قازانجی"بەرژەوەندیی داهاتووی ئێران نییە".
بەپێی ڕاپۆرتی"یول پرس" عەلی یوونسی جێگری سەرکۆمار لە کاروباری نەتەوە و کەمە نەتەوەکانی ئێران، هەرچی حیزبەکان میللیتر بن لە بەرژەوەندی هەموومانە دایه و حیزبە خۆجێیەکان لە قازانجی ئێمەدا نینە.
یول پرس لە درێژەی قسەکانی عەلی یوونسیدا نووسیوویەتی: "حیزبی میللیی لە ئێران گشتگیر بێت و هەموومان بە بیری هاوبەشدا تێیدا بەشداری بکەین و ئەوەش لە بەرژەوەندی ئێمە دایه، که بە داخەوە هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتووین".
بە وتەی ناوبراو بەرژەوەندیی ئێمە لەوە دایە کە حیزبی میللیمان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە دوای ئەنجامی ڕێککەوتنێک لەگەڵ وڵاتی قەزاقستان بڕیارە لەوێدا جێگیر ببن.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، مەجلیسی سێنای قەزاقستان لە دوای ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئامریکا ئیزنی ئەوەی بە سەربازەکانی ئەو وڵاتە داوە بێنە دەریای خەزەر و کەڵکی نیزامی لەو دەریایە وەربگرن.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنه بەندەرەکانی "کوریک و ئاقتاو" لە کەنارئاوەکانی دەریای خەزەر بە مەبەستی نیزامی و بەڕێکردنی کەلوپەلی نیزامی بۆ ئەفغانستان کەڵکی لێوەر دەگیرێت.
ئەو پۆرتۆکۆلە لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی لە شاری نیۆیۆرکی ئامریکا لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتە واژۆ کرا کە بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە بەندەری ئاقتاو
خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كان له ئێران به‌رده‌وامییان هه‌یه و به درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو، نزیكه‌ی 71 خۆپیشاندان له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی ئێران ئه‌نجام دراون.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان، زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به هۆی بێكاری، هه‌ژاری و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵییه له‌و وڵاته.
له ئێستاشدا حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، په‌نای بردووه‌ته به‌ر رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ كپكردنی ده‌نگی خۆپیشانده‌ران و رێگه‌گرتن
سێ شارەزای یاسایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پـێنجشەممە داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد بڕیاری سزای لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی هاوڵاتی کورد هەڵبوەشێننەوە.
ئەم سێ شارەزایە دەڵێن ڕامین حسێن پەناهی لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وە ئەو سزای لەسێدارەدانەی بۆی دەراوە کە" چەکی لە دژی دەوڵەت هەڵگرتووە" شتێکی نابەجێـیە.
باسیشیان لەوە کرد دادگای باڵای ئێران لەم مانگەدا سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ ڕامین پەسەندکردووە و کەیسەکەی ڕەوانەی ئۆفیسی جێبەجێکار کراوە.
بێزاری خۆشیان دەربڕی لە بارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی
سەدی ٢٠ی تووشبووانی مادەی هۆشبەرە لە ئاستی ئێران‌دا، خوێندنی باڵایان هەیە و سەدی ٢٧ی ئەو کەسانەش کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ هەتا ٦٥ ساڵە ڕوانینی باشیان بۆ بەکاربردنی مادەی هۆشبەرە هەیە.
حەمید سەرامی، ڕاوێژەکاری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان گوتی، سەدی ٢٠ی ئەو کەسانەی کە مادەی هۆشبەر بەکار دێنن، لە خوێندکارانی سەرووی دیپلۆم و دوکتورا و هەروەها ئەو کەسانەی کە کاری فەرمیان سەدی ٨٧ی پێک هاتوون.
ئەو ڕاوێژکارە کۆمەڵایەتییە لە درێژەدا دەڵێ: لە نێو ٢ میلیۆن و ٨٠٨ هەزار کەس، کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانن، ١٥٦ هەزاریان ژن و کچن.
هەروەها ناوبراو وێڕای ئاماژە بە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان،
خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان، سەبارەت بە مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان بە هۆی داخرانی سنوورەکانەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان، لەو ڕاگەیەندراوەدا، لە چەند خاڵێكدا پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی دووکاندارن و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان دەربڕیوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
خەڵکی خۆشەویست و بەهەڵوێستی کوردستان،
هەروەها کە ئاگادارن ماوەیەکی زۆرە سنوورەکان داخراون و نرخی "گۆمرۆک" لە ڕادەیەکی سەرسووڕهێنەردا بەرز بووەتەوە و ئەمە بووەتە هۆی کزیی لەڕادەبەدەری بازاڕەکانی شارە سنوورنشینەکان، بەتایبەت مەریوان و بانە و جوانڕۆ و بە شێوازی ناڕاستەوخۆیش لەسەر
بە بڕیاری پەرلەمانی تورکیا، مافی ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی گەلی دیموکراتی (هەدەپە) سەندەوە.
بەپێی ئەو بریارەی پەرلەمانی تورکیا، هەریەک لە عوسمان بایدەمیر و سەلما ئیرماک، چیتر سوود لە مافەکانی پەرلەمانتارێتی نابینن، هەرچەندە پێشتر ئیرماک لەلایەن هێزەکانی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیر کراوە.
بڕیارەکەی پەرلەمانی تورکیا لە کاتێکدایە کە هەردوو پەرلەمانتار، لەلایەن دادگای تورکیاوە سزایان لە دژ دەرکراوە. بەم جۆرەش ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە کە مافی پەرلەمانتارییان