فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە بڕیاری پەرلەمانی تورکیا، مافی ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی گەلی دیموکراتی (هەدەپە) سەندەوە.

بەپێی ئەو بریارەی پەرلەمانی تورکیا، هەریەک لە عوسمان بایدەمیر و سەلما ئیرماک، چیتر سوود لە مافەکانی پەرلەمانتارێتی نابینن، هەرچەندە پێشتر ئیرماک لەلایەن هێزەکانی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیر کراوە.

بڕیارەکەی پەرلەمانی تورکیا لە کاتێکدایە کە هەردوو پەرلەمانتار، لەلایەن دادگای تورکیاوە سزایان لە دژ دەرکراوە. بەم جۆرەش ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە کە مافی پەرلەمانتارییان لێ سەندراوەتەوە، گەیشتە ١١ پەرلەمانتار و هێشتا ٤٨ پەرلەمانتاری هەدەپە لەنێو پەرلەمانی تورکیادا ماونەتەوە.

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەو کاتەی عوسمان بایدەمیر، شارەداری ئامەد بوو، ”سووکایەتی“ بە پۆلیس کردووە، لە ئەنجامیشدا بە زیندانیکردنی ساڵێک و ٥ مانگ سزا دراوە“.

عوسمان بایدەمیر، یەکێکە لە دیارترین پەرلەمانتارانی کورد لەنێو پەرلەمانی تورکیا کە بە وتە بەناوبانگەکەی لەنێو پەرلەمانی ئەو وڵاتە، زۆرتر لە دڵی کوردستانییاندا ناسرا، ئەوکاتەی لە وەڵامی سەرۆکی یەکێک لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئاخۆ کوردستان دەکەوێتە کوێ، بە هێماکردنی بۆ سەر دڵی گوتی: ”کوردستان لەنێو دڵمدایە“.

20/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان