فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای تێپەڕینی نیزیک بە حەوت‌ رۆژ لە داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکانی نیوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆتە هۆی مانگرتن و داخرانی دووکان و بازاڕەکانی چەند شار لە کوردستان ، دەس‌ئاخر نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێران لەژێر گوشارو دەنگدانەوەی میدیایی ئەو مانگرتنانە ، ئەوانیش بێدەنگیان شکاند و، ڕووبە سەرۆک‌کۆمار و شوڕای ئاسایشی نیشتمانی نامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لە بەشێک کە نامەی نوێنەرانی کورد هاتووە، کە داخستنی سنوورەکان بۆتە هۆی مانگرتن و تووڕەیی خەڵکی بێدەرەتان و کەم‌داهاتی کورد و دەستیان داوەتە مانگرتن، هەر بۆیە پێویستە دەوڵەت بەنیسبەتی ڕەوشی خراپی ئابووریی ناوچە سنوورییەکان کە هەموو کاتێک زیانیان لێکەوتووە لەمە زیاتر خەمسارد نەبێ و لە زووترین کات سنوورە داخراوەکان بکرێنەوە.
نوێنەرانی مەجلیس لە نامەکەیان‌دا سەبارەت بە بۆشایی نێوان دەوڵەت و، خەڵکی کورد هوشدارییان داوە و، مانگرتنەکانیان بە خاڵێکی ئەمنیەتی لە قەڵەم‌داوە.
شیاوی باسە لە حەوتووی ڕابردوودا لە هەمبەر داخستنی سنوورەکان ، بەشێکی بەرچاوە لە دووکانداران و کاسبکارانی شارە سنوورییەکان دەستیان داوەتە مانگرتن و داواکاری کردنەوەی سنوورەکان و کەمکردنەوەی نرخی گۆمرکی سەر کەلوپەلەکانن.

٢٤/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان