فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە هۆی بارینی بەفر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە شاخەکانی کوردستان، چەند هاووڵاتییەکی کورد، لە ژێر ڕنووی بەفر کەوتن و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ١٠ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری نەغەدە، کە بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەکی سروشتی ڕوویان لە بەرزایییەکانی شاخی "خەلیل" لە بەشی سیلوانای ناوچەی ورمێ کردبوو، لە ژێر ڕنوو کەوتن.

شوناسی ئەو هاووڵاتییانە، بە ناوەکانی "ڕەسوڵ ئەحمەدزادە، مەحموود شەریفی، ئیدریس ڕەسووڵپوور، ڕەحمان ڕەسووڵپوور، ئیبراهیم یووسفیان، ڕەحمان شێخە، تاهیر مەعرووفزادە و ئاکۆ عوسمانی ڕاگەیەندراوە.

 باس لەوە دەکات، بێجگە لە ئاکۆ عوسمانی کە بێسەروشوێنە، ئەو ٧ هاووڵاتییەکی دیکە لەو ڕووداوەدا بریندار بوون.

ئەو هاووڵاتییانە لە ڕێگای "بەردە سوور"ی سیلوانا خۆیان گەیاندووەتە ئەو ناوچەیە و ڕزگاریان بووە.

ئاکۆ عوسمانی پاش ٤٨ کاتژمێر، لە لایەن خەڵکی ناوچەی سیلوانا ڕزگاری بووە، بەڵام دواتر بە هۆی ڕەقهەڵاتن گیانی لە دەست داوە.

24/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان