سەدی ٢٠ی تووشبووانی مادەی هۆشبەرە لە ئاستی ئێراندا، خوێندنی باڵایان هەیە و سەدی ٢٧ی ئەو کەسانەش کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ هەتا ٦٥ ساڵە ڕوانینی باشیان بۆ بەکاربردنی مادەی هۆشبەرە هەیە.
حەمید سەرامی، ڕاوێژەکاری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان گوتی، سەدی ٢٠ی ئەو کەسانەی کە مادەی هۆشبەر بەکار دێنن، لە خوێندکارانی سەرووی دیپلۆم و دوکتورا و هەروەها ئەو کەسانەی کە کاری فەرمیان سەدی ٨٧ی پێک هاتوون.
ئەو ڕاوێژکارە کۆمەڵایەتییە لە درێژەدا دەڵێ: لە نێو ٢ میلیۆن و ٨٠٨ هەزار کەس، کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانن، ١٥٦ هەزاریان ژن و کچن.
هەروەها ناوبراو وێڕای ئاماژە بە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، سەدی ٦٥ی توندوتیژی بنەماڵەیی، سەدی ٥٥ی تەڵاق، سەدی ٣٠ی توندوتیژیی منداڵان و سەدی ٢٥ی کوشتنی بەئەنقەست پێوەندییان بەو کەسانەوە هەیە، کە مادەی هۆشبەر بەکار دەبەن.
بەپێی دوایین ئاماری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، لە ئاستی ئێراندا ٢ میلیۆن و ٨٠٨ هەزار کەس تووشی مادەی هۆشبەرە هاتوون و ئەم لە حاڵێکدایە کە ئامارە ڕەسمییەکان باس لە بوونی ٤ میلیۆن کەس دەکەن کە مادەی هۆشبەر بەکار دەبەن.
20/4/2018