حكوومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به پرسی ئێران، ئه‌وان به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان كارده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌وی پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل ماكرۆنی هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، وته‌بێژی حكوومه‌تی به‌ریتانیا جه‌ختی كرده‌وه: "ئێمه به‌وپه‌ڕی تواناوه كار بۆئه‌وه ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان میكانیزمێك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌حه‌دییاته‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێین، له‌وانه‌ش پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن، كه بریتییه له رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ تاران".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وته‌بێژی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به‌رگری له رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی ئێران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ره‌نجامی 13 ساڵ هه‌وڵ و كۆششی دیبلۆماسییه و تائێستاش ئاكتیڤه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌هه‌مان كاتدا ئێمه دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه هه‌ندێ شتی گرنگ هه‌یه له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا فه‌رامۆش كراون، به‌ڵام پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌وانه‌ش مووشه‌كی بالیستی و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌ڵێت، ئایا دوای ته‌واوبوونی رێككه‌وتنه‌كه و چالاكییه‌كانی ئێران كه دۆخی ناوچه‌كه‌یان ئاڵۆزكردووه، چی روو ده‌دات؟".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له‌دیداره‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌ی "رێككه‌وتنێكی نوێ" له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پرۆگرامی ئه‌تۆمی تارانه‌وه نییه، له‌وانه‌ش مووشه‌كی بالیستی.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له پێشنیازه‌كه‌یدا ماكرۆن داوای سڕكردنی چالاكییه‌كانی ئێران له‌بواری ئه‌تۆمیدا تا ساڵی 2025 كردووه و، هه‌وره‌ها پرۆگرامی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی تاران و چاره‌سه‌ركردنێكی سیاسی، كه هه‌ژموونی ئێران له هه‌ریه‌ك له یه‌مه‌ن، عێراق، سووریا و لوبنان سنووردار بكات.
26/4/2018