فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە دوای ئەنجامی ڕێککەوتنێک لەگەڵ وڵاتی قەزاقستان بڕیارە لەوێدا جێگیر ببن.

بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، مەجلیسی سێنای قەزاقستان لە دوای ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئامریکا ئیزنی ئەوەی بە سەربازەکانی ئەو وڵاتە داوە بێنە دەریای خەزەر و کەڵکی نیزامی لەو دەریایە وەربگرن.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنه بەندەرەکانی "کوریک و ئاق‌تاو" لە کەنارئاوەکانی دەریای خەزەر بە مەبەستی نیزامی و بەڕێکردنی کەلوپەلی نیزامی بۆ ئەفغانستان کەڵکی لێوەر دەگیرێت.

ئەو پۆرتۆکۆلە لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی لە شاری نیۆیۆرکی ئامریکا لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتە واژۆ کرا کە بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە بەندەری ئاق‌تاو وەکوو خاڵێکی ترانزیتی نیزامی کەڵکی لێوەر دەگیرێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە ساڵانی ڕابردوودا ڕەخنەی ئەوەی لە وڵاتانی ناوچە گرتووە کە بۆچی ئیزن بە دەوڵەتی ئامریکا دەدەن لە خاکی وڵاتەکەیاندا پێگەی نیزامی بکرێتەوە و ئەمە بە کارێکی ناڕەوای لەدژی بەرژەوەندی نیشتمانی ئەو ولاتانە دەزانێت!

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا باس لە یەکپارچەیی خاک و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەکەن کە خۆیان بە شێوەی جوارجۆر خاک بە وڵاتانی دیکە هەرزانفرۆش دەکەن؛ نموونەی هەرە بەرچاویش کەڵک وەرگرتنی ڕووسیە لە پایەگای هەوایی نوژەی هەمەدان، بەکرێدانی شوێنی ماسی گرتن بە چین و ژاپۆن و هەروەها فرۆشتنی بەشی ماسیی خاویار بە رووسیەیە.

دەریای خەزەر لە نێوان ڕووسیه، ئێران، ئازەربایجان، تورکەمەنستان و قەزاقستان هاوبەشە و هێشتا ڕێژەی کەڵک وەرگرتن و سنوورە ئاوییەکانی ئەو دەریایە ڕوون نەبووەتەوە.

٢٢/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان