پاساو هێنانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێ نەکردنی ویستی خوێندن بە زمانی دایک لە قوتابخانەکان ئێران
راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری پێکهاتەکانی ئێران، فرەنەتەوە بوونی ئێران رەت دەکاتەوە و زمانی کوردی و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران وەک لقەکانی زمانی فارسی ناو دەبات.
عەلی یونسی، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بنەماڵەی خەڵکی ئێران، یەک ڕیشە، یەک بنەما، یەک گەل و یەک خەڵکە، بەڵام لەهەر شوێن و ناوچەیەکدا رەنگێکی تایبەتیان هەیە.
عەلی یونسی هەروەها وتیشی: شیوەزارەکانی زمانی فارسی چەندین لقی هەیە وەکو کوردی، گیلەکی، تالشی، لوڕی، لەکی و چەند شێوەزاری دیکە. هەموو ئەو خەڵکەی ئەمڕۆدا لە سنوورەکانی ئێرانی یەک ریشە و یەک زمانیان هەبووە. بە وتەی یونسی لەسەدا ٩٠ی خەڵکی ئێران لەڕووی زمانەوە هیچ جیاوازییەکیان نیە.
24/4/2018