خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كان له ئێران به‌رده‌وامییان هه‌یه و به درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو، نزیكه‌ی 71 خۆپیشاندان له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی ئێران ئه‌نجام دراون.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان، زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به هۆی بێكاری، هه‌ژاری و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵییه له‌و وڵاته.
له ئێستاشدا حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، په‌نای بردووه‌ته به‌ر رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ كپكردنی ده‌نگی خۆپیشانده‌ران و رێگه‌گرتن له‌وه‌ی خۆپیشاندان ببێته راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری.
وێبسایتی "رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق" كه ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاووڵاتییانی ئێران له ره‌وشێكی ناله‌باری مرۆیی‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، رۆژانه 10 خۆپیشاندان له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی ئێران ئه‌نجامدراوه.
وێرای ناله‌باری ره‌وشه‌كه، جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كان ده‌كرێت و جگه له فارس گه‌لانی دیكه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ناڕه‌زاییه‌كان زۆربه‌ی چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كردووه‌ته‌وه، له كرێكار، خانه‌نشین، قوتابی، مامۆستا و جووتیاران و له تارانی پایته‌خت و كه‌ره‌ج و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ئه‌نجامدراون.
له شاره‌كانی ئازه‌ربایجان، مازنده‌ران، دامغان، به‌نده‌ر عه‌باس، مه‌شهه‌د، ره‌شت، كرمان و پارس ئاباد، كرێكاران خۆپیشاندانییان ئه‌نجامداوه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به زه‌بری هێز سه‌ركوتیان كردوون.
له پارێزگای خوزستان (ئه‌هواز)ی باشووری وڵات، كه پێكهاته‌كه‌ی زۆربه‌ی عه‌ره‌به، خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا، دانیشتووانی پارێزگاكه دووچاری جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، كه فارسه، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران درووشم له دژی رژێمی ئێران ده‌ڵێنه‌وه و ده‌ڵێن: "دوژمنان لێره‌یه، درۆیه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌مه‌ریكا دوژمنه".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و نارهزاییهتییانه، حه‌سه‌ن رۆحانی، ده‌یه‌وێ تۆپه‌كه بخاته‌وه گۆڕه‌پانی ئه‌وانه‌ی به به‌رپرسیاری ده‌زانن له‌و دۆخه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی پێویست كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران نییه و وه‌ڵامییان نه‌دراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئه‌خلاق و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مجاره، پۆلیسی ئایینی (پۆلیسی ئه‌خلاق)یشی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مجاره گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنێك ده‌كه‌ن، گوایه رێساكانی تایبه‌ت به جلوبه‌رگی پێشێلكردووه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ژنه پۆلیسێك له ژنێكی دیكه ده‌دات، چونكه له‌چكه‌كه‌ی ته‌واوی سه‌ری دانه‌پۆشیوه.
ماوه‌یه‌كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران روو له زیادبوونن و تا دێت درووشمهكانییان به‌رامبه‌ر به رژێمی ئێران و سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار توندتر ده‌بن.
22/4/2018