فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئامریكا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا نیسبەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتی جیهان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووە و ڕێژیمی ئێرانی لە ڕیزی ئەسڵیی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ ئەژمار کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بڵاوی کردووەتە کە ڕێژیمی له ڕیزی ئەسڵیی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ دایه و دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەرەو خراپتر بوون ڕۆیشتووە.

لەو ڕاپۆرتە ٤٨ لاپەرەییەدا هاتووە، خامنەیی دەسەڵاتی تەواوی به سەر دەزگای قەزایی، میدیاکانی ڕێژیم و هێزە چەکدارەکاندا هەیە و ئەو ڕێژیم ە بە شێوەی جۆراجۆر و بەردەوام مافی مرۆڤ پێشێل دەکات.

لەو راپۆرتەدا باس لەوە کراوە، بەپێی بەڵگەکان مەئموورانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەی ئەنقەست خەڵک دەکوژن یا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کەسانی دەسبەسەرکراو لە زیندانەکاندا بە زۆر دانپێدانیان پێ دەکرێت و دۆسیەسازیان بۆ دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، بەشێکی زۆر لە ئێعدامەکان لەبەرچاوی خەڵک ئەنجام دەدرێت ئەوەش خۆی پەرەپێدان بە زەبر و زەنگ و سەرکوتەکانه.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ ساڵی ٢٠١٧ زایینی بڵاوی کردبووە، "گرینگترین كێشەكان لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێراندا سنوورداربوونی ئازادییە مەدەنییەكانی وەک ئازادیی دەربڕین، كۆبوونەوە، ئایین و ڕاگەیاندنەكانن و هەروەها ڕەخنەشی لە هەڵسوكەوتی ڕێژێمی ئێران بەرانبەر بە نەتەوە ستەملێكراوەكان، ژنان و كەمینە ئایینییەكان گرتبوو.

22/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان