فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌ راى شاره‌زايه‌كى رووسيايى، به‌ هۆى چاره‌نووسى عه‌فرينه‌وه‌، هه‌ريه‌ك له‌ رووسيا و توركيا ناكۆكييه‌كانى نێوانيان زياتر په‌ره‌ده‌ستێنن.

سايتى (رووسياليه‌وم)، وتارى شاره‌زايى رووسى (يه‌فگينى ساتانۆڤسكى) به‌ ناونيشانى (به‌هار له‌ شه‌قامى عه‌ره‌بيدا) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێيدا نووسه‌ر باسى له‌ ناكۆكييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و مۆسكۆ كردووه‌.

به‌ راى ئه‌و نووسه‌ره‌ رووسييه‌، مۆسكۆ له‌ زارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ سێرگى لاڤرۆڤ، ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه‌، پێويسته‌ توركيا عه‌فرين راده‌ستى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د بكاته‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و داوايه‌ى رووسيادا، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، "ئه‌وه‌ داوايه‌كى هه‌ڵه‌يه‌. ئێمه‌ خۆمان ده‌زانين كه‌ى عه‌فرين راده‌ست ده‌كه‌ينه‌وه‌ و ده‌يده‌ينه‌ ده‌ست كێ".

به‌رپرسانى توركيا، ئه‌وه‌يان نه‌شاردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ نيازن له‌ عه‌فرين بمێننه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ى له‌ رێى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ حكومه‌تێكى نوێ له‌ سووريا داده‌مه‌زرێت.

ئه‌و نووسه‌ره‌ رووسه‌ ده‌ڵێت: "له‌ سه‌روبه‌ندى هێرشه‌كانى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا، له‌ توركيا مه‌يلى رووخانى ئه‌سه‌د زيندوو بووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ واشنتن هيواى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى داوه‌ته‌ توركيا. ئه‌نقه‌ره‌ چاودێرى تێكچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان واشنتن و مۆسكۆ ده‌كات و ده‌يه‌وێت ئه‌مريكا داواى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێى لێ بكات".

باسى له‌وه‌شكردووه‌، "ئه‌مريكا مكوڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هانى هاوپه‌يمانه‌كانى بدات به‌شدارى له‌و سه‌ركێشييه‌ بكه‌ن و توركياش مه‌يلى هه‌يه‌ بچێته‌ ناو ئه‌و جۆره‌ هاوپه‌يمانييه‌وه‌. به‌ بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ درك به‌وه‌ بكات، كه‌ ئه‌مريكا ده‌مێكه‌ توركياى له‌ بازنه‌ى بايه‌خ و گرنگيپێدانى خۆى ده‌ركردووه‌".

ساتانۆڤسكى، ده‌ڵێت:"رۆژئاواييه‌كان هێشتا په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينيان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان نييه‌. كشانه‌وه‌ى باڵى ئاسمانى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له‌ بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليكى توركى كه‌ له‌ رێيه‌وه‌ هێزى ره‌وانه‌ى ئه‌فغانستان ده‌كرد له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانه‌ و ئاماژه‌يه‌ بۆ ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌يه‌ى ئه‌مريكا و توركيا. هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسى پێكدادانى سه‌ربازى راسته‌وخۆى نێوان ئه‌مريكا و توركيا به‌ هۆى په‌لاماردانى منبج له‌ لايه‌ن ميليشياكانى توركياوه‌ ئاماژه‌يه‌كى ديكه‌يه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ناكۆكييه‌كانى رووسيا و توركيا، ساتانۆڤسكى، باسى له‌وه‌ كردووه‌، "داهاتووى عه‌فرين" له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانى ئه‌و ناكۆكيانه‌يه‌.

نووسه‌ر ده‌ڵێت: "بۆ رووسيا به‌ پله‌ى يه‌كه‌م، پاشه‌كشێى چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانى هاوپه‌يمانى توركيايه‌ له‌ غوته‌ى خۆرهه‌ڵات. بۆ توركياش گرنگترين شت كۆتايهاتنى شه‌ڕى عه‌فرينه‌. هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوولا باس له‌ يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر ئه‌سته‌مه‌ توركه‌كان به‌وه‌ رازى بن، عه‌فرين راده‌ستى سوپاى سووريا بكه‌ن‌. مۆسكۆش به‌ڵێنى داوه‌ له‌و باره‌يه‌وه‌ كارێكى جدى بكات. ئه‌وه‌ش جێى سه‌رنجه‌ كه‌ دواى چۆڵكردنى (دوما) له‌ لايه‌ن ميليشياكانه‌وه‌، رووسيا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا داوايكرد، عه‌فرين راده‌ستى سووريا بكرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش په‌يامێكى روونه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ پێويسته‌ ئه‌و رێككه‌وتنه دوو قۆڵييانه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيا هه‌يه‌تى له‌ باره‌ى سوورياوه‌ جێبه‌جێيان بكات".

24/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان