فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان، سەبارەت بە مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان بە هۆی داخرانی سنوورەکانەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان، لەو ڕاگەیەندراوەدا، لە چەند خاڵێكدا پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی دووکاندارن و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان دەربڕیوە.

‍ دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
خەڵکی خۆشەویست و بەهەڵوێستی کوردستان،

هەروەها کە ئاگادارن ماوەیەکی زۆرە سنوورەکان داخراون و نرخی "گۆمرۆک" لە ڕادەیەکی سەرسووڕهێنەردا بەرز بووەتەوە و ئەمە بووەتە هۆی کزیی لەڕادەبەدەری بازاڕەکانی شارە سنوورنشینەکان، بەتایبەت مەریوان و بانە و جوانڕۆ و بە شێوازی ناڕاستەوخۆیش لەسەر شارە کوردنشینەکانی دیکه کاریگەریی نەرێنی داناوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم دۆخە، کێشەی بۆ ژیانی خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەت سنوورنشینەکان کە سنوورەکان تەنیا ڕێگای بژیویی ژیانیانە دروست کردووە؛ هەروەها بە بۆنەی نەبوونی هەلی کار و نەبوونی کارخانە لەم ناوچانە، خەڵک بەناچار ڕوویان ‌کردووەتە کاروباری سنوورەکانەوە. ئێستەش بە بۆنەی داخرانی سنوورەکانەوە، خوانی بازاڕییان و خەڵکی ئەم شارانە خاڵییە و بە واتایەکی تر خەڵک برسییانە.

ئێمەش وەکوو چینی خوێندکاری شاری مەریوان، پشتگریی خۆمان لەم مانگرتنە ڕادەگەیەنین و لە خەڵکی هەموو کوردستان داواکارین کە:

- بە داخستنی بازاڕەکان لە هەموو شارە کوردنشینەکان، پشتیوانیی لە مانگرتنی بازاڕییان مەریوان و بانە و جوانڕۆ بکەن.

- چینە جیاوازەکانی دیکەی کۆمەڵگا (فەرمانبەران و خوێندکاران و...)، بۆ پشتیوانی لەم مانگرتنە، هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن.

- مانگرتووان تا بەدیهاتنی خواستەکەیان، لەسەر مانگرتن و ناڕەزایەتی سوور بن.

خوێندکارانی زانکۆی پەیام ‌نووری مەریوان
۲۹ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان