پارێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێنپەناهی، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی قووەی قەزاییە خوازیاری ڕاگرتنی بەڕێوەچوونی حوکمی بریگرتەکەی بوو.
حوسێنئەحمەدینیاز، پارێزەری ڕامین حوسێنپەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام لە نامەیەکی سەرئاوەڵاودا بۆ سەرۆکی قووەی قەزاییە خوازیاری لێخۆشبوونی حوکمی ئێعدامی بریگرتەکەی بوو.
لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە: "وێرای بەرزڕاگرتنی حەوتووی قووەی قەزاییە و بە پشتبەستن بە ئوسوولەکانی سێیەم، هەشتم، سیوچوارم، سیوحەوتەم و ١٥٦ی یاسای بنەڕەتی عەرزتان دەکەم، کە لە شانازییەکانی قووەی قەزاییە ئەوەیی کە لێزگە و پەناگەی خەڵک بووە و لە لایەکی دیکەوە،
پێوەری سەرەکی ئەم ناوەندە قەزاییە پێڕاگەیشتن بەپێی داد و لە سەر بنەمای یاسای دادپەرەوەییە، کە ئەوەش جێگای ئارەزوو و هیوای هەشتا میلیۆن کەسی خەڵکی ئێرانە و ئەم گرینگییەش قەرزداری هەوڵی هەزاران دادوەری عادڵە که وێڕای ئەوەی کە لەگەڵ کێشەگەلی زۆر بەڕوڕوون بەڵام بۆ دەستەبەربوونی ماف و داد تێدەکۆشن.
بەو پێیە بڕیاری ڕاگرتنی دەسبەجێی بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە و لێخۆشبوونی بریگرتەکەم کە سزای لە سێدراەدانی هەیە، باوەڕم هەیە کە بڕیاری بەنەرخی ئێوە لە ڕاگرتنی بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە دژی شەش وڵاتی ئیسلامی پەسەند دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، دادگای باڵای ئەمریکا بە دەنگی پێنج ئەندام بەرامبەر چوار ئەندام، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای پەسەند کرد.
رۆژی هەینی 27/1/2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی دەرکرد، کە بەهۆیەوە هاووڵاتییانی وڵاتانی عێراق، سووریا، ئێران، سوودان، لیبیا، سۆماڵ و یەمەن لە وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکی و گەشتکردن بۆ ئەمریکا قەدەغەکرد و دواتر عێراق لەناو ئەو لیستە دەرهێندرا.
دادگا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دژبەرانی ئەو بڕیارە نەیانتوان
خۆپـیشاندان و ناڕەزایی کاسپکارانی بازاڕەکانی ئێران بەردەوامن و بەپـێی میدیاکان ئەمڕۆ چوارشەممە سنووری تارانی پایتەختی تێپەڕاندووە و شاری دیکەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، لەوانە تەورێز.
بەشێک لە کاسپکاران فرۆشگاکانی خۆیان داخستووە و بەشداری لە خۆپـیشاندانەکان دەکەن وەک ناڕەزایـیەک بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و بێسەروبەری و ناسەقامگیری لە بازاڕەکانی دراوی وڵاتەکەدا.
ڕادیۆ فەردا ئەمڕۆ لەسەر ماڵپەڕەکەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ناڕەزایی چەند ناوچەیەکی بڵاوکردووەتەوە.
مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەم بارەیەوە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ڕژێمی گەندەڵی ئێران داهاتەکانی وڵاتەکە لە ئەسەد و حزبوڵڵا و حەماس و حوثیـیەکان بە هەدەر دەدات،
"واشنتۆن تایمز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە خۆپیشاندانەکانی تاران ئاکامی سیاسەتی تێرۆر، بۆنیادگەرایی و ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانە.
ڕۆژنامەی "واشنتۆن تایمز"ی ئامریکایی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کردووە و نووسیویەتی، خۆپیشاندانەکانی ئێران و هەستانەوەی خەڵک دژی بەرپرسانی ڕێژیمی
ئهو جهختی کرد که له بهرژهوهندی ئێران دا نابێت له ههوڵی وهدهست هێنانی چهکی ناوکی دابێت
مایک پامپێۆ وهزیری دهرهوهی ئهمهریکا سهبارهت به ههوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گهیشتن به چهکهکانی ناوکی هوشداری دهدات که ئهگهر ئهو ههوڵه بدهن له گهڵ "ڕق وتوڕهیی تهواوی جیهان" ڕووبهڕوو دهبن.
ئهو هیواداری دهربڕی که ئهمهریکا ههرگیز ناچارنهکرێت دهست به کاردانهوهی لهشکری بهرامبهر به ئێران دا بکات.
بهڕێز پهمپێۆ له دیمانهیهکی له گهڵ تۆری تهلهڤزیۆنی ئێم ئێس ئێن بی سی که رۆژی شهمه بڵاوکرایهوه، گوتی که ئهگهر کاربهدهستانی کۆماری ئیسلامی ئێران دهزگاکانی سهنترفیوژی خۆیان زیاتر بکهن و ئهگهر بهرهو پرۆگرامی چهکی ئهتۆمی ههنگاو بنێن، که تهواوی جیهان به ناپهسندی دهزانێت، ئێمه له بوارێک
سهڵاحهددین دهمیرتاش، كاندیدی سهرۆككۆماریی توركیا كه زیاتر له ساڵێكه به پاساوی پاڵپشتیكردن له "تیرۆر" خزێنراوهته زیندانهوه، ئهمڕۆ بهشداریی له ههڵبژاردن كرد و له زیندانهوه دهنگیدا.
دهمیرتاش له تویتهرهوه وێنهیهكی خۆی و عهبدوڵڵا زهیدان، پهرلهمانتاری زیندانیكراوی ناوچهی ههكاریی ههدهپهی بڵاوكردووهتهوهو نوسیوویهتی: "ئێمهش دهنگماندا و داواكارین ههڵبژاردنیكی ئارام بهرێوهبچێت و بچن له بهرژهوهندی دیموكراسی دهنگ بدهن و باوهڕموایه دهرهنجامهكهی زۆر باش دهبێت".
ههر ئهمڕۆ هاوژینهكهی دهمیرتاش له دیاربهكرهوه پاش
بەپێی زانیاریی میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران، شاهڕوخ داییپوور، یەکێکی دیکە لە فەرماندە پلە بەرزەکانی سپای پاسداران لە شاری “ئەلبوکەمال”ی سووریە کوژراوە.
سایتی فارس لە بارەی شاهڕوخ داییپوور، کە خەڵکی کرماشان بووە بڵاوی کردووەتەوە کە ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لە شەڕ لەگەڵ چەکدارانی داعش لە شاری ئەلبوکەمالی سووریە کوژراوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە ئەو فەرماندەیە ڕاوێژکاری “مووشەکی تاو دژە زرێهی بنکەی سەربازیی نەجەف”ی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و یەکێک لە ڕاهێنەرانی حیزبوڵای لوبنان و ڕاوێژکاری نیزامیی بەرەکانی شەڕ نێوخۆیی سووریە بووە و ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوە 15مین چەکداری سپای پاسدارانی خەڵکی کرماشانە کەلە شەڕی نێوخۆیی سووریە دەکووژرێن.
زانیارییەکان لەبارەی ژمارەی کوژراوانی ئەندامانی سپای پاسداران
ماوەی چەند رۆژە هێزێکی بەرفراوان بەچەکی قورس وسووکەوە ناوچەی ژاوەرۆ و چەمشاری سنەیان تەنیوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی سەربەسپای پاسداران و ناوەندە ئەمنییەکان، ماوەی چەند رۆژە ناوچەی چەمشار و ژاوەرۆی سنەیان بە بیانووی هەبوونی پێشمەرگە گەمارۆ داوەو، ژیانی ئاسایی خەڵکیان تێکداوە.
هێزەکانی ڕیژێم لە نێو ئاواییەکانی ناوچەی سنە مۆڵدراون و،
نێو شاری سنەو دەوروبەری ئەوشارەش، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تەواوی میلیتاریزە کراوە.
پێویست بە ئاماژەیە رێژیم ، بەشێکی بەرچاو لە بەکرێگیراوان و کۆنەچەکدارەکانی، سەرلەنوێ
بەهۆی لێدانی پارێزەرەکانی پارێزگاری کرماشان، وێنەگر_هەواڵنێرێکی کرماشان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "فەرزاد مەتنی" وێنەگر هەواڵنێری یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ئێران، پاش لێدانی پارێزەرەکانی پارێزگاری کرماشان، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەو ڕووداوە لە ڕەوتی ڕۆیشتنی بەرپرسی کۆمیتەی ئیمداد بۆ شاری کرماشان روویداوە و بە وتەی مەتنی "هەڵسوکەوتێکی نەشیاو لە من ڕووی نەداوە".
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، "خانە مطبوعات"ی پارێزگای کرماشان، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، وێڕای مەحکووم کردنی ئەم هەوڵەی پارێزەرەکانی پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاندووە: "ڕاگەیاندن کەرەستەی پەیوەندیی نێوان خەڵک و بەرپرسانە و پێکەوە هەڵکردن لەگەڵ راگەیاندن دەتوانێ لەو بوارەدا،
مامۆستایەکی کورد و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی"کەوپێچی خواروو"ی شاری بانە، لە ترسی هەڕەشەی کوشتنی ناوبراو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانەوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە دیار نەماوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستا "محەممەد ئەدەیبی" پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "کەوپێچی خواروو"ی شاری بانە، کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو، بە ناچاری زێدی خۆی بە جێهشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا ئایینیە کوردە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە "هەڕەشەی کوشتن"ی لێکراوە.
ئەو ماوستا کوردە، بە هۆی پشتیوانی کردن لە بازاڕیان و دوکاندارانی شاری
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی شەوی ٣ی پووشپەڕ کە بەهۆیەوە چەند کەس لە هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیم کوژران و بەداخەوە پێشمەرگەیەکی کوردستان شەهید بوو، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
بۆ ئاگاداری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رادەگەیەنین کە لە درێژەی کار و چالاکی و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار، شەوی ١٣٩٧/٤/٣ دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە حاڵی بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیان بوون، لە شاخەکانی پشتی زیوە و کۆنە لاجانی سەر بە پیرانشار لە لایەن هێزە دژی گەلیەکانی رێژیمەوە دەکەونە بەر دەسرێژی چەک
ڕێبەری ڕێژیمی تاران، بە نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیمەکەی ڕاگەیاندووە: کە ئێمە کۆنوانسیۆنی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سەرچاوەی ماڵیی تیرۆریستان پەسەند ناکەین.
لە حاڵێکدا دیپلۆماتەکانی ڕێژیمی ئێران هەوڵی ئەوە دەدەن، هەتا لە کاریگەرییی گەمارۆوەکانی ئامریکا کەم بکەنەوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرس و نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیمەکەی ڕایگەیاندووە: "هیچ پێویست ناکات کە کۆماری ئیسلامی گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دابینکردن و سەرچاوە ماڵییەکانی تیرۆریستان، واژۆ و پەسەند بکات".
ناوبراو لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: "ئەو گەڵاڵانە لە لایەن زلهێزەکانەوە تەنیا بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانیان دادەڕێژرێن، پاشان بە ناوی بڕیارنامەیەکی پەسەندکراوی نێونەتەوەیییەوە ئەگەر وڵاتێک
پزیشکێکی کورد، به خۆڕایی، خزمهتی هاونیشتمانیانی دهکا.
دکتور کاوه کهریمی ، به ههست پێکردن به دۆخی خراپی ئابووری و دهسکورتی چینی کهمداهاتی کۆمهڵگه، ماوهیهکه بڕیاری داوه که بێ بهرامبهر خزمهت به هاونیشتمانیان و، چارهسهری نهخۆشهکان بکا.
دكتۆر كاوە كەریمی پزیشكێكی كوردە لە شاری بانە، بێ وەرگرتنی پارە و، به خۆڕایی زانست و لێهاتوویی خۆی خستووته خزمهتی هاووڵاتییان و، به شێوهی خێرخوازانه خزمهت به خهڵکی بێدهرهتان دهکا.
شیاوی باسه ئهو پزیشکه مرۆڤدۆسته له نۆرینگهی پزیشکییهکی تابلۆیەكی هەڵواسیوە كە تێیدا نوسراوە “بینینی نەخۆش بێ بەرامبەرەو، ئەو نەخۆشانەی باری “دارایی”یان لاوازە، دەتوانن پارە نەدەن”.
ئهو پزیشکه ڕهوشتبهرزه بهبێ دووچاوهکی کات بۆ نهخۆشهکان دادهنێ و، نەخۆش سهر به ههر بیروباوەڕوكەلتوور وئایینێك بێ، لای ئەو وەك یەك سەیر دەكرێن و رێزیان لێدەگرێ.
دڵفهراوانی و دهروهستبوونی دوکتور کاوه کهریمی، بۆته هۆی ئهوهی که رۆژانه زۆرترین نەخۆش لە شارەكانی كوردستان و، تهنانهت باشوری كوردستانیش
کچێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای گشتیی ئەوە شارەوە، بە ٥٠ زەربە قامچی لە پێش چاوی خەڵک و سزای نەختی مەحکووم کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لقی ١٠١ سزای دادگای گشتیی شاری سەقز، کچێکی کورد، بە ناوی "چینی ئاخرخوبـ"ـی بە ٥٠ زەربە قامچی لە پێش چاوی خەڵک و دانی بڕی ٤٠٠ هەزار تمەن پارەی نەخت مەحکووم کردووە.
لقی ١٠١ سزای دادگای ئینقلابی شاری سەقز، ئەو کچە کوردەی بە هۆی "بەشداریی لە کۆبوونەوەی پشتیوانیی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆییی کوردستان" تۆمەتبار کردووە.
ئەو کچە کوردە، ڕۆژی ٥ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، پاش بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆییی کوردستان لە لایەن هێزە
رۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، سێهەمین فێستیڤاڵی سەراسەری گێلاس بە بەشداری ئەنجوومەنەکانی پڕشنگی گەلاوێژ، بیری زێڕین ، زانست و ئەدەب ، ژینکو، ئاسۆ،چیاو و فێرگەی زمانی کوردی و ژمارەیەک چالاکی مەدەنی لە شاری شنۆ بەڕێوەچوو.
ئەم فێستیڤاڵە کە لە چەند بەشی ئەدەبی و هونەری وەک (دانانی کۆمەڵێک کتێبی ئەدەبیی کوردی و پێشکەش کردنی چەند تابلۆی هونەری لە لایەن گرووپی