فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی زانیاریی میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران، شاهڕوخ دایی‌پوور، یەکێکی دیکە لە فەرماندە پلە بەرزەکانی سپای پاسداران لە شاری “ئەلبوکەمال”ی سووریە کوژراوە.
سایتی فارس لە بارەی شاهڕوخ دایی‌پوور، کە خەڵکی کرماشان بووە بڵاوی کردووەتەوە کە ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لە شەڕ لەگەڵ چەکدارانی داعش لە شاری ئەلبوکەمالی سووریە کوژراوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە ئەو فەرماندەیە ڕاوێژکاری “مووشەکی تاو دژە زرێهی بنکەی سەربازیی نەجەف”ی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و یەکێک لە ڕاهێنەرانی حیزبوڵای لوبنان و ڕاوێژکاری نیزامیی بەرەکانی شەڕ نێوخۆیی سووریە بووە و ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوە 15مین چەکداری سپای پاسدارانی خەڵکی کرماشانە کەلە شەڕی نێوخۆیی سووریە دەکووژرێن.
زانیارییەکان لەبارەی ژمارەی کوژراوانی ئەندامانی سپای پاسداران لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوو لە سووریە ناڕوونن و هەندێ سەرچاوە باس لە کوژرانی زیاتر لە 4 هەزار چەکداری سپای پاسداران لە شەڕی نێوخۆی سووریە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران بەناوی “ڕاوێژکارانی نیزامی و پارێزەرانی حەرەم” ناودێریان دەکا.

24/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان