رۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، سێهەمین فێستیڤاڵی سەراسەری گێلاس بە بەشداری ئەنجوومەنەکانی پڕشنگی گەلاوێژ، بیری زێڕین ، زانست و ئەدەب ، ژینکو، ئاسۆ،چیاو و فێرگەی زمانی کوردی و ژمارەیەک چالاکی مەدەنی لە شاری شنۆ بەڕێوەچوو.
ئەم فێستیڤاڵە کە لە چەند بەشی ئەدەبی و هونەری وەک (دانانی کۆمەڵێک کتێبی ئەدەبیی کوردی و پێشکەش کردنی چەند تابلۆی هونەری لە لایەن گرووپی هەڵپەڕکێوە و ...)پێکهاتبوو، چەند کاتژمێرێک درێژەی هەبوو.
22/6/2018