فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مامۆستایەکی کورد و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی"کەوپێچی خواروو"ی شاری بانە، لە ترسی هەڕەشەی کوشتنی ناوبراو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانەوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە دیار نەماوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستا "محەممەد ئەدەیبی" پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "کەوپێچی خواروو"ی شاری بانە، کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو، بە ناچاری زێدی خۆی بە جێهشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا ئایینیە کوردە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە "هەڕەشەی کوشتن"ی لێکراوە.

ئەو ماوستا کوردە، بە هۆی پشتیوانی کردن لە بازاڕیان و دوکاندارانی شاری بانە دوو کەڕەت بانگهێشتی دادگای ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان کرابوو.

پێشتریش، ئیداری ئیتلاعاتی شاری بانە، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان، لە دژی ئەو مامۆستا کوردە سکاڵای تۆمار کردبوو.

دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لەژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی عەلی خامنەیی، ڕێبەری حکوومەتی ئێراندایە و بەرپرسی هەڵسوکەتی قەزایی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و دژبەری حکوومەتی ئیسلامییە.

24/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان