فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی شەوی ٣ی پووشپەڕ کە بەهۆیەوە چەند کەس لە هێزە دژی‌گەلییەکانی ڕێژیم کوژران و بەداخەوە پێشمەرگەیەکی کوردستان شەهید بوو، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

بۆ ئاگاداری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رادەگەیەنین کە لە درێژەی کار و چالاکی و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار، شەوی ١٣٩٧/٤/٣ دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە حاڵی بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیان بوون، لە شاخەکانی پشتی زیوە و کۆنە لاجانی سەر بە پیرانشار لە لایەن هێزە دژی گەلیەکانی رێژیمەوە دەکەونە بەر دەسرێژی چەک و پەلاماری هێزی رێژیمی دژە گەلی کۆماری ئیسلامی، پاش شەڕ و پێکدادانێکی زۆر و ئاگربارانی تۆپخانەکانی رێژیم لەو شوێنە، دوژمن بە کوژراو و بریندارێکی زۆرەوە تێک شکا، لەو پێوەندییەدا رێژیم کوژراوێکی خۆی بە ناوی ستوان دوو محمد هاشمی و بریندارێک بە ناوی کسری عبدالعلیزادە راگەیاندووە. پاش کۆتایی شەڕەکە پێشمەرگەکان درێژەیان بە تێکۆشانی خۆیان دا . لەو شەڕەدا بەداخ و کەسەرێکی گرانەوە پێشمەرگەی ئازا و چاو نەترس هاوڕێ "سامان حەسەن پوور" ناسراو بە سامان شێوەسەڵی شەهید و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕاسان بوو.

پوختەیەک لە ژیان و بەسەرهاتی شەهید سامان شیوەسەڵی

هاوڕێ سامان حەسەن‌پوور کوڕی محەممەد لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە شاری سەردەشت لە دایک بووە، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دەست بە خوێندن دەکات و هەتا ساڵی ١٣٨٨ فەوق دیپلۆم وەر دەگرێ. ناوبراو هەر لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە هۆگری کوردایەتی و نیشتمانپەروەری دەبێت، لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی بە هۆی بەستنی پشتوێنی ئاڵای کوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشتەوە دەگیردرێت و ماوەی ٧ مانگ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە، هەتا ئەوەی لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کوردستان دەبێ. هاوڕی سامان بە هۆی لێهاتووی و ئازایەتی پلەکانی بەرپرسایەتی نیزامی تێپەڕاند و لە سازماندەیی نوێ‌دا بوو بە فەرماندەی یەکێک لە لکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدی تازەمان سامان حەسەن‌پوور و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی

٢٠١٨/٦/٢٤ی زایینی

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان