پزیشکێکی کورد، به خۆڕایی، خزمه‌تی هاونیشتمانیانی ده‌کا.
دکتور کاوه که‌ریمی ، به هه‌ست پێکردن به دۆخی خراپی ئابووری و ده‌سکورتی چینی که‌م‌داهاتی کۆمه‌ڵگه، ماوه‌یه‌که بڕیاری داوه که بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌ت به هاونیشتمانیان و، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کان بکا.
دكتۆر كاوە كەریمی پزیشكێكی كوردە لە شاری بانە، بێ وەرگرتنی پارە و، به خۆڕایی زانست و لێهاتوویی خۆی خستووته خزمه‌تی هاووڵاتییان و، به شێوه‌ی خێرخوازانه خزمه‌ت به خه‌ڵکی بێده‌ره‌تان ده‌کا.
شیاوی باسه ئه‌و پزیشکه مرۆڤ‌دۆسته له نۆرینگه‌ی پزیشکی‌یه‌کی تابلۆیەكی هەڵواسیوە كە تێیدا نوسراوە “بینینی نەخۆش بێ بەرامبەرەو، ئەو نەخۆشانەی باری “دارایی”یان لاوازە، دەتوانن پارە نەدەن”.
ئه‌و پزیشکه ڕه‌وشتبه‌رزه به‌بێ دووچاوه‌کی کات بۆ نه‌خۆشه‌کان داده‌نێ و، نەخۆش سه‌ر به هه‌ر بیروباوەڕوكەلتوور وئایینێك بێ، لای ئەو وەك یەك سەیر دەكرێن و رێزیان لێ‌دەگرێ.
دڵفه‌راوانی و ده‌روه‌ست‌بوونی دوکتور کاوه که‌ریمی، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که رۆژانه زۆرترین نەخۆش لە شارەكانی كوردستان و، ته‌نانه‌ت باشوری كوردستانیش سەردانی بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.
شیاوی باسه دكتۆر كاوە كەریمی خه‌ڵکی شاری سه‌قز، پسپۆڕ لە بوواری نەخۆشییه هه‌وکردوه‌کان(عفونی) دەرچووی زانكۆی پزیشكی تارانە و، ئێستا نیشته‌جێی شاری بانەیه.
22/6/2018