ئه‌و جه‌ختی کرد که له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران دا نابێت له هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناو‌کی دابێت
مایک پامپێۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گه‌یشتن به چه‌که‌کانی ناو‌کی هوشداری ده‌دات که ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه بده‌ن له گه‌ڵ "ڕق وتوڕه‌یی ته‌واوی جیهان" ڕووبه‌ڕوو ده‌بن.
ئه‌و هیواداری ده‌ربڕی که ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز ناچارنه‌کرێت ده‌ست به کاردانه‌وه‌ی له‌شکری به‌رامبه‌ر به ئێران دا بکات.
به‌ڕێز په‌مپێۆ له دیمانه‌یه‌کی له گه‌ڵ تۆری ته‌له‌ڤزیۆنی ئێم ئێس ئێن بی سی که رۆژی شه‌مه بڵاوکرایه‌وه، گوتی که ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زگاکانی سه‌نترفیوژی خۆیان زیاتر بکه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌ره‌و پرۆگرامی چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌نگاو بنێن، که ته‌واوی جیهان به ناپه‌سندی ده‌زانێت، ئێمه له بوارێک دا هه‌نگاو ده‌نێین که پێم وایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا نابێنێت.
به‌ڕێز پامپیۆ گوتی: "کاتێک ده‌ڵێم ڕق و توڕه‌یی، له گه‌ڵ کرداری له‌شکری لێتان تێک نه‌چێت. کاتێک ده‌ڵێم، توڕه‌یی، مه‌به‌ستم رسوابوونی ئه‌خلاقی و گوشاری ئابوورییه که بۆ سه‌ریان زیاتر ده‌بێت."
گوته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کاردانه‌وه‌یه‌کی دیکه به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌کانی نوێی ئێران بۆ زیاد کردنی پیتاندنی یوڕانیۆمه. ئایه‌توڵا خامنه‌یی دووشه‌مه ڕایگه‌یاند که پیویسته رێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی کاره‌کانی سه‌ره‌تایی بۆ بردنه‌ی سه‌ری پیتاندنی یورانێوم دابین بکات. دوای ئه‌م گوتانه کاربه‌ده‌ستانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌و فه‌رمانه‌ی خامنه‌یی بۆ ئاماده‌سازی کاردانه‌وه‌ی ئه‌وروپای به دوادا هات. گوته‌بێژ فێدریکا موگرینی به‌رپرسی کاره‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا گوتبووی که هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران شکاندنی په‌یمانی ناو‌کی نیه، به‌ڵام کۆمهگێک به باوه‌ڕ به یه‌کتر کردن له په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و جیهان ناکات.
سه‌رۆک تڕا‌مپ کاتێک رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا له ڕێکه‌وتنی ناو‌کی دێته ده‌ر، وێڕای فه‌رماندان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ناو‌کی بۆ سه‌ر ئێران، گوتیشی که له گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا وتووێژ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیارێکی نوێ بگه‌ن که پێشی مهزنیخوازیه تێکده‌رانه‌ی ئێران بگرێت.
به دوای راگه‌یه‌ندنی فه‌رمی بڕیاری تڕا‌مپ بۆ هاتنه ده‌ر له ڕێکه‌وتنی ناو‌کی ئێران، مایک په‌مپێۆ له به‌یانیه‌یه‌ک دا ڕایگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکا له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌سه‌ریکی "ڕاستیانه، هه‌مه‌لایه‌نه و پایه‌دار" بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئێران هاوکاری ده‌کات.
ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری گۆڕانی ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی، ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی دیپڵۆماتی و به یه‌کسانه.
24/6/2018