فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی قووەی قەزاییە خوازیاری ڕاگرتنی بەڕێوەچوونی حوکمی بریگرتەکەی بوو.

حوسێن‌ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام لە نامەیەکی سەرئاوەڵاودا بۆ سەرۆکی قووەی قەزاییە خوازیاری لێخۆشبوونی حوکمی ئێعدامی بریگرتەکەی بوو.

لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە: "وێرای بەرزڕاگرتنی حەوتووی قووەی قەزاییە و بە پشتبەستن بە ئوسوولەکانی سێیەم، هەشتم، سی‌وچوارم، سی‌وحەوتەم و ١٥٦ی یاسای بنەڕەتی عەرزتان دەکەم، کە لە شانازییەکانی قووەی قەزاییە ئەوەیی کە لێزگە و پەناگەی خەڵک بووە و لە لایەکی دیکەوە،

پێوەری سەرەکی ئەم ناوەندە قەزاییە پێڕاگەیشتن بەپێی داد و لە سەر بنەمای یاسای دادپەرەوەییە، کە ئەوەش جێگای ئارەزوو و هیوای هەشتا میلیۆن کەسی خەڵکی ئێرانە و ئەم گرینگییەش قەرزداری هەوڵی هەزاران دادوەری عادڵە که وێڕای ئەوەی کە لەگەڵ کێشەگەلی زۆر بەڕوڕوون بەڵام بۆ دەستەبەربوونی ماف و داد تێدەکۆشن.

بەو پێیە بڕیاری ڕاگرتنی دەسبەجێی بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە و لێخۆشبوونی بریگرتەکەم کە سزای لە سێدراەدانی هەیە، باوەڕم هەیە کە بڕیاری بەنەرخی ئێوە لە ڕاگرتنی بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە و سڕینەوەی سزای لە سێدراەدانی بریگرتەکەم و پێبەخشینی هەلێکی دیکە بە کەسی ئاماژە بۆ کراو؛ نموونەی بەرچاوی وەدیهاتنی داد و دادپەروەرییە لە قووەی قەزاییە دەبێت و ئەم قوەییە ببێتە پەناگەیە بۆ دایک و باوکی ڕامین حوسێن‌پەناهی.

٢٨/٦/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان