فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ماوەی چەند رۆژە هێزێکی بەرفراوان بەچەکی قورس وسووکەوە ناوچەی ژاوەرۆ و چەمشاری سنەیان تەنیوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی سەربەسپای پاسداران و ناوەندە ئەمنییەکان، ماوەی چەند رۆژە ناوچەی چەمشار و ژاوەرۆی سنەیان بە بیانووی هەبوونی پێشمەرگە گەمارۆ داوەو، ژیانی ئاسایی خەڵکیان تێک‌داوە.
هێزەکانی ڕیژێم لە نێو ئاواییەکانی ناوچەی سنە مۆڵدراون و،
نێو شاری سنەو دەوروبەری ئەوشارەش، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تەواوی میلیتاریزە کراوە.
پێویست بە ئاماژەیە رێژیم ، بەشێکی بەرچاو لە بەکرێگیراوان و کۆنەچەکدارەکانی، سەرلەنوێ بانگ کردوە و، هەرچەشنە جموجۆڵیان لەو ناوچەیە خستووتە ژێر چاوەدێرییەوە.
هەروەها لە هێندێک لە ئاواییەکانی ناوچەی سنە داوایان لەخەڵک کردوە کە نابێ بچێنە سەر موچەومەزراکانیان و گوشاریان لە سەرخستوون کە هاوکاریان بن.
شیاوی باسە لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا بەردەوام هێلیکۆپتەرێک بە سەر ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە و، بۆ چاوترساندنی خەڵکیش، هێزە ئەمنییەکان بە ماشینی هەڵگری چەکی قورسەوە هاتووچۆی نیو ئاوایی و گوندەکان دەکەن.

24/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان