فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خۆپـیشاندان و ناڕەزایی کاسپکارانی بازاڕەکانی ئێران بەردەوامن و بەپـێی میدیاکان ئەمڕۆ چوارشەممە سنووری تارانی پایتەختی تێپەڕاندووە و شاری دیکەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، لەوانە تەورێز.

بەشێک لە کاسپکاران فرۆشگاکانی خۆیان داخستووە و بەشداری لە خۆپـیشاندانەکان دەکەن وەک ناڕەزایـیەک بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و بێسەروبەری و ناسەقامگیری لە بازاڕەکانی دراوی وڵاتەکەدا.

ڕادیۆ فەردا ئەمڕۆ لەسەر ماڵپەڕەکەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ناڕەزایی چەند ناوچەیەکی بڵاوکردووەتەوە.

 

مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەم بارەیەوە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ڕژێمی گەندەڵی ئێران داهاتەکانی وڵاتەکە لە ئەسەد و حزبوڵڵا و حەماس و حوثیـیەکان بە هەدەر دەدات، ئەمەش لە کاتێکدا ئێرانیـیەکان دەناڵێنن. نابێت کەس بەلایەوە سەیربێت خۆپـیشاندانەکانی ئێران بەردەوامن. خەڵکی بێزاربوون لە گەندەڵی و نادادپەروەری و بێ توانایی ڕێبەرەکانیان. جیهان گوێی لە دەنگیانە.

 

جێی ئاماژەیە لە 24 ی ئەم مانگی شەشەوە ناڕەزایەتییەکان لە بازاڕێکی فرۆشتنی تەلەفونی مۆبایلی تارانەوە دەسـتیانپـێکرد و بۆ ڕۆژی دوایی بازاڕی گەورەی شارەکەی گرتەوە و کاسپکاران بە خۆپـیشاندان بەرەو پەرلەمانی وڵاتەکەیان بەڕێکەوتن، بەڵام هێزەکانی حکومەت بڵاویانپـێکردن.

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو ڕیاڵی ئێرانی نیوەی بەهای خۆی لە دەستداوە و گەیشتووەتە ئەوەی دۆلارێک بە نزیکەی 90 هەزار ڕیاڵە.

28/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان