فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"واشنتۆن تایمز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە خۆپیشاندانەکانی تاران ئاکامی سیاسەتی تێرۆر، بۆنیادگەرایی و ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانە.

ڕۆژنامەی "واشنتۆن تایمز"ی ئامریکایی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کردووە و نووسیویەتی، خۆپیشاندانەکانی ئێران و هەستانەوەی خەڵک دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، ئاکامی سیاسەتی تێرۆر، بونیادگەرایی و ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانه.

لەو راپۆرتەدا هاتووە، ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو کە لە مەشهەد سەری هەڵدا و دواتر شارەکانی دیکەی ئێرانی گرتەوە، جیهانی تەکان دا، ئێستاش ئەو ناڕەزایەتییانە دیسان بە شێوەیەکی بەهێزتر لە تاران سەری هەڵداوەتەوە.

لەو ڕاپۆرتەی "واشنتۆن تایمز"دا هاتووە \ناڕەزایەتییەکانی تاران، شیراز، کرماشان، ئەراک و چەند شاری دیکەی ئێران دژی دۆخی ئابووری ڕێژیم بەڕێوە چوو، بەڵام ڕوخساری سیاسی بەخۆیەوە گرت.

قەیرانی دراو، داڕمانی ئابووری و گرانی شتومەک ئاکامی سیاسەتەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بووە کە داراییەکانی خەڵک ئێرانیان بەفیڕۆ داوە. بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە داوی پڕۆژەی ئەتۆمی بوونە یا بە هەناردەکردنی بونیادگەرایی و هەڵایساندنی شەڕ لە ناوچەکەدا پەرەیان بە ناسەقامگیری داوە.

ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی "واشنتۆن تایمز"ی ئامریکای لە کاتێکدایە کە ڕۆحانی وتوویەتی: "ئابووری حکوومەت لەم مانگانەی دواییدا کاری تێنەکراوە و هەموو ئەو هەواڵانە پڕۆپاگەندەی ڕاگەیاندنی بیانین و تەنانەت لە خراپترین باردا، بەڵێن دەدەم پێویستییە سەرەکییەکان بۆ ئێرانییەکان دابین بکەم. ئێمە شەکر و گەنم و ڕۆنێکی زۆرمان بۆ خواردن هەیە."

ماوەی چەند ڕۆژە لە شاری تاران خەڵک دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان دەست پێکردووە و خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە دەسەڵاتیان لەسەر شەقامەکان وتووەتەوە.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە سەرکۆماری ئەو ڕێژیمە وادەی بە خەڵک داوە چارەسەری کێشەکان دەکات و دەتوانێت سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکات.

28/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان