لە درێژەی مێلیتاریزە کردنی شار و گوندەکانی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، هەر ئێستا گردی شەڕگە هەڵکەوتوو لە گوندی حەسەنوران کە پێشتر پایەگا بووە لە لایەن چەکدارانی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە گەمارۆ دراوە.
فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەر ئێستا بە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتووە، گوندی حەسەنوران لە لایەن سپای پاسدارانەوە گەمارۆ دراوە و هێزێکی زۆری ڕێژیم لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان هاوردەی ئەم ناوچە کراوە و گوندەکانی
خوڕەمشارێک کە کاتی خۆی دەیانگوت خودا ئازادی کردووە لە چنگی بەعس، ئێستا دیلی کەمتەرخەمی و هەڵاواردنی سیستەمێکی دژەخەڵکییە و، خەڵکی ئەوشارە لە ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە بێبەشن.
ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری خوڕەمشار بۆ کەمییئاوی خواردنەوە کە لە هێندێک لە گەڕەکەکانی ئەوشارە خەڵک بۆ ئاوی خواردنەوە ڕیزیان بەستووە دەگەڕێتەوە.
دوای تێپەڕبوونی نیزیک بە حەوتەیەک لە خۆپێشاندانی خەڵکی شاری خوڕەمشار لە پارێزگای خووزستان، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان پەلاماری خەڵکیان دا و، لە ئاکامدا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەوشارە بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژراوەو ٥ کەسی دیکەش بە توندی بریندار کراون.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە شەوی ٩ی پووشپەڕ خەڵکی خوڕەمشار بە دژی کەمتەرخەمیی بەرپرسان و ناوەندە پێوەندیدارەکان سەرلەنوێ خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد و کۆماری
میوانانی ڕێوڕەسمی ساڵڤەگەڕی بۆردمانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، لەسەدا ٥٠ کەمی کردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ، لە بۆنەی ٣١ـەمین ساڵڤەگەڕی بۆردمانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، بەشداریی کەمی پشتیوانان و ڕەخنەگرانی شارەکانی سەردەشت، بۆکان، بانە، شنۆ، هەڵەبجە و چەند شارێکی دیکە، لەسەر گۆڕی قوربانییانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، قوربانییانی ئەو کارەساتەی ناڕازی و بێهیواتر کرد.
بەپێی لێدوانی بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە، میوانانی ئەمساڵی قوربانییان، لانیکەم لەسەدا ٥٠ کەمی کردووە، کە هۆکارەکەی لە لێدوان و گلەییی بەرکەوتووان دەتوانین ببینین؛ بەتایبەتی پشتیوانی نەکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار، نەبوونی پشتیوانیی ماڵی ـ مەعنەویی خەڵک و ئەنجومەنەکان،
بەکردەیی نەکردنی بەڵێنیی بەشداران لە ساڵانی ڕابردوودا لەو ڕۆژ تایبەتەدا.
سووسەن حەسەنزادە، نووسەر و ئەندامی چالاکی مەکتەبی ئەدەبیی دارکۆلیسم لەو ڕێوڕەسمەدا، بە هاودەردی کردن لەگەڵ بەرکەوتووانی کیمیابارانی ئەو شارە، بەڵێنی پشتیوانیی
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شۆڕش قادر سەکینە و دڵشاد جەواهیر" خەڵکی گوندی "تاچیناوێ"ـی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە موبایل و کامپیوتێری ناوبراونیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕ، "فەرهاد عەبدوڵڵاپوور"، برای هیدایەت
شەوی ڕابردوو جەماوەرێکی زۆر لە شاری (خوڕەمشار)ی سەر بە پاریزگای خووزستان، لە ناڕەزایی بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان هێزە ئەمنییەکان دەستڕێژی گوللەیان لە خەڵک کردووە و بەپێی زانیارییەکان کەسێک گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوە خۆجییەکان باس لەوە دەکەن کە جەماوەری ناڕازیی شاری خوڕەمشار لە چوارڕێیانی "موتەهەری" کۆبوونەتەوە و بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە و ئیمکاناتی ژیان ناڕەزاییان دەربڕیوە و هەروەک لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەبینرێت، هێزە ئەمنییەکان بەرەوڕووی هاووڵاتیان تەقە دەکەن و زانیارییەکان
رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕ پیاوێکی خەڵکی ناوچەی لەیلاخ بەناوی فەیزوڵڵا حسێن پەناهی ، خەڵکی شارۆچکەی قوڕیچیای دێولان، لە کاتی سەیران لە گوندی باوەگوڕگوڕی شاری قوروە کە شوێنێکی گەشتیارییە، دەبینێ منداڵێکی تەمەن ٥ساڵان لە ئاو کەوتووە، خۆبەخشانە فریای دەکەوێ و، دوای تەقالایەکی زۆر گیانی ئەو منداڵە لە دەستی خنکاندن ڕزگار دەکا، بەڵام بەداخەوە بۆ خۆی گیانی لە دەستداوە.
باوەگوڕگوڕ( یان باوە گڕگڕ) ناوی ئاواییەکە لە ١٨ کیلومێتری باشووری رۆژهەڵاتی شاری قوروەو لە باری جوغرافیاییەوە لە نێوان دوو شاری بیجاڕ و قوروە، لە پارێزگای سنە هەڵکەوتووە.
ئاوایی باوەگوڕگوڕ بە هۆی کانیاوەکانییەوە ناسراوە و، خاوەنی ئاوێکی کانزاییە و شەفابەخشە بۆ هێندێک نەخۆشی ، ساڵانە بە سەدان کەس سەردانی ئەو شوێنە گەشتیارییە دەکەن و، لە دەسپێکی وەرزی گەرما شوێنێکی قەرەباڵغە.
رۆژی هەێنی لە کاتێکدا کە منداڵێک تەمەن ٥ ساڵ، دەکەوێتە نێو ئاوی کانیاوەکانی باوەگوڕگوڕ ، فەیزوڵڵا حسێن پەناهی فریای دەکەوێ و، دوای ماندووبوونێکی زۆر منداڵەکە لە مردن ڕزگار دەکا و، بۆ خۆی لە پێناوی رزگار کردنی گیانی ئەو منداڵە، گیانی دەبەخشێ.
شایەتحاڵێک لەو بارەوە بە” کوردستان وکورد”ی ڕایگەیاند رۆژی هەێنی کە کاک فەیزوڵڵا لە گەڵ بنەماڵەکەی بۆ سەیران سەردانی باوەگوڕگوڕ دەکەن، لە ناکاو گوێ لە هاواری کەسێک دەبێ
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران تاوانباری شەڕی یەمەنە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، پۆمێئۆ، خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی تارانی بەوە تاوانبار کرد کە ناوبراو بە پشتیوانی لە حوسییەکانی یەمەن، پەرە بە قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتەدا دەدات.
پۆمپێئۆ باسی لەوە کردووە، خامنەیی دەبێت وڵامدەری قەیرانی مرۆیی لە یەمەن بێت.
"مایک پۆمپێئۆ" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە حوسییەکانی یەمەن نە تەنیا هەل بۆ ڕێژیمی ئێران دەڕەخسێنێت کە هێرش بکرێتە سەر سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەڵکوو پەرە به قەیرانی مرۆییش لە یەمەن دەدات.
میلیشیا حووسییەکان لە یەمەن کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پاڵپشت
پاسداران بە هەناردە کردنی لەڕادەبەدەری چەکوچۆڵ و کەرەستەی شەڕ بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، فەزای ئەمنییەتی زیاتری بە سەر کوردستاندا زاڵ کردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی شنۆ، مەریوان، پیرانشار، سەردەشت و سەقز، شایەتی ڕەوانە کردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ سنوورەکانی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاندووە: سپای پاسداران لە درێژەی زیاتر میلیتاریزە کردنی کوردستان، ژمارەیەک پایگای نوێی نیزامیی لە کوردستانی ئێران بەتایبەت ناوچە سنوورییەکان دروست کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە جۆری تۆپ، تانک، نەفەربەر، کاتیووشا و مینی کاتیووشای لەو پایگایانەدا جێگیر کردووە.
چەند ڕۆژ پێش، فەرماندەییی هێزی پێـشمەرگەی کوردستان، سەر بە حدکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئەم هەوڵانەی سپای پاسدارانی بە نیشانی "ترس" لە چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگە
پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هێزێکی سەربازی سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانن رایانگەیاند، لە شاری شنۆ هێرشیان کردووەتە سەر سێ بنکەی سەربازی سوپای پاسداران.
لە راگەیێندراوێکدا پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیێنێت: "شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پێشمەرگانە و پلان بۆ داڕێژراودا چەند تیمێک لە پاڕێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشیانکردووە چەند بنکەیەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ".
بەگوتەی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کاژێر 10ـی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بەکاتی ئێران، چەند تیمێکی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک کاتدا و هاوبەش هێرشیانکردە سەرچەند
كاتێك 4 ساڵ لهمهوبهر و له رۆژی 29/6/2014، ئهبوبهكر بهغدادی رێبهری رێكخراوی داعش له مزگهوتی نووری شاری مووسڵهوه "خهلافهته" فراوانهكهی راگهیاند، مهترسی ئهوه له ئارادابوو كه بهخوێنڕێژیی زیاتر رێكخراوه توندڕهوهكه خۆی بگهیێنێته زۆرێك لهو ناوچانهی له نهخشه رهشهكهیدا پلانی بۆ داڕشتبوو، بهڵام دوای چوار ساڵ نهخشه رهشهكهی داعش بهتهواوهتی كاڵبووهتهوه.
ئێستا چهكدارانی داعش رووبهری فراوانی خاكیان له بهردهستدا نییه فهرمانڕهوایی تێدا بكهن و لهسهر نهخشهی عێراق و سووریا جگه له بوونی پاشماوهی چهكداره ههڵاتووهكانیان و شانه نوستووهكانیان، تهنها له چهند ناوچهیهكی بچووكدا به ئاشكرا ماونهتهوه. ههر چهنده ھێشتا ههڕهشهیان بۆ سهر ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان كۆتایی پێنههاتووه.
ههر چهنده له رووی سهربازییهوه دهسهڵاتی "خهلافهت" كۆتایی پێهێنراوه، بهڵام له ئهدهبیاتی رێكخراوه توندڕهوهكهدا هێشتا بوونی ههیه و ئهوان پییانوایه "ناوچهكانیشیان" له دهستدا نهمێنێ "خهلافهت" ههر دهمێنێ.
داعش له ساڵانی رابردوودا و لهژێر ناوی حوكمی "خهلافهت" خوێنێكی زۆریان رشت و شار و گوندی زۆریان له عێراق و سووریا وێرانكرد و به وێرانكردندا، بهڵام هێشتا له میدیاكانییهوه پاساو بۆ تێكشانی چهكدارهكانیان
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕ، دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پیرانشار کەوتنە کەمینێکی هێزە جێگیرکراوەکانی سەرسنوور و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی (شوانە مەحموود زادە)، کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی شیناوای سە ربە شاری پیرانشار کوژرا و کۆڵبەرێکیتریش بە ناوی ناسر عەبدوڵ، خەڵکی گوندی کۆنەلاجان بە سەختی برینداربوو.
بە پێی هەواڵەکە، تا ئێستاش تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکە لە دەستی
بە هۆی ئاگرگرتنی زار و زەویی هاووڵاتییانی کورد لە شاری سەقز، ٢٥ هێکتار گەنم لە ئاگردا سووتان.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئاگر ٢٥ هێکتار گەنمی لە سەقزدا کردە خۆڵەمێش.
ئەم ئاگرە کە مەزرای گەنمی دوو گوندی"دەرەقوڵە"و"ڕۆستەمانی" بەخشی ئیمامی ناوچەی سەقز گرتەوە، لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە کونتڕۆڵ کرا و کوژایەوە.
ئاگرگرتنی گەنم و لەوەڕەکان، زۆرجار لە ڕێگەی مرۆڤەوە
٣١ ساڵ لەمەوبەر شاری سەردەشت لە لایەن ڕێژیمی بەعسی عێراقەوە کیمیاییباران کرا، کە لەو جەنایەتەدا ١١٠ کەس کوژراون و ٨ هەزار کەسیش ژاراوی بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، ٣١ ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیاییبارانی سەردەشت یەکێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات تێدەپەڕێت، کارەساتێکی مرۆیی لە مێژووی کورددا کە لەو جەنایەتەدا ١١٠ کەس بوونە قوربانی و ٨ هەزار کەسیش ژاراوی بوون.
دوای ئەو جەنایەتەی ڕێژیمی بەعس دژ بە نەتەوەی کورد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک پێویست هەڵویستی نەگرت و تەنیا نیگەرانی خۆیان دەربڕێ و ئەو کردەوەیەی سەدام حوسێنیان مەحکووم کرد.
دوای ئەو هێرشە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئەوەی
نیکی هێلی، نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوو ڕۆژ پێش، سەردانی هێندی کرد و ئەمڕۆ ڕایگەیاند:" نارندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی هێند، بە گشتیی لە ستراتێژی ئێمە سەبارەت بە ئێران ئاگادارە و هەر بە هۆی بە ئاگابوونی نە پرسیاری کردووە و نە ڕەخنەشی بووە.
نیکی هێلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وڵاتی هێند زۆر باش دەزانێ کە باروودۆخی ئێران ئێستا زۆر هەستیارە و هەر وەک ڕابردوو پەیوەندی هێند و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهێز دەمێنێتەوە.
هێند یەکێک لە گرینگترین کڕیارەکانی نەوتی ئێرانە كە لە ساڵی 2017، 22 ملوێن تۆن نەوتیان لە ئێران كڕیوە هەر بۆیە باشترین بژاردەیە بۆ هاوپەیمانی زیاتر لەمبارەیەوە بۆ ئەمریکا.
نوێنەران و دیپلۆماتەکانی ئامریکا هەروەها لە لە درێژەی سەردانەکانیان،
كهسێك خهڵكی شاری كامیاران له لایهن دادگای ئینقلاب له شاری سنه حوكمی 2 ساڵ زیندانی بۆ بڕایهوه و ههروهها دوو كهس له شاری سهقز حوكمی 3 ساڵ زیندانی تهعلیقیان بۆ بڕاوهتهوه.
به پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، حوكمی 2 ساڵ زیندان بۆ كهسێك به ناوی ئیقباڵ قوبادی، كوڕی ئهحمهد، خهڵكی كامیاران بڕایهوه. ناوبراو له دادگای سهرهتایی له شاری سنه حوكمی 5 ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویهوه و پاش پێداچوونهوه به حوكمهكهی له لایهن دادگای پێداچوونهوه له سنه بۆ 2 ساڵ كهم كرایهوه.
ئیقباڵ قوبادی ڕۆژی 15 خهرمانانی ساڵی پێشوو لهگهڵ دوو كهسی دیكه به ناوهكانی هیوا نهدیمی و كیومێرس نهدیمی به تۆمهتی سیاسی و ههوڵدانی دژی ئهمنیهتی میللی له ڕێگهی