فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

میوانانی ڕێوڕەسمی ساڵڤەگەڕی بۆردمانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، لەسەدا ٥٠ کەمی کردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ، لە بۆنەی ٣١ـەمین ساڵڤەگەڕی بۆردمانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، بەشداریی کەمی پشتیوانان و ڕەخنەگرانی شارەکانی سەردەشت، بۆکان، بانە، شنۆ، هەڵەبجە و چەند شارێکی دیکە، لەسەر گۆڕی قوربانییانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، قوربانییانی ئەو کارەساتەی ناڕازی و بێهیواتر کرد.

بەپێی لێدوانی بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە، میوانانی ئەمساڵی قوربانییان، لانیکەم لەسەدا ٥٠ کەمی کردووە، کە هۆکارەکەی لە لێدوان و گلەییی بەرکەوتووان دەتوانین ببینین؛ بەتایبەتی پشتیوانی نەکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار، نەبوونی پشتیوانیی ماڵی ـ مەعنەویی خەڵک و ئەنجومەنەکان،
بەکردەیی نەکردنی بەڵێنیی بەشداران لە ساڵانی ڕابردوودا لەو ڕۆژ تایبەتەدا.

سووسەن حەسەنزادە، نووسەر و ئەندامی چالاکی مەکتەبی ئەدەبیی دارکۆلیسم لەو ڕێوڕەسمەدا، بە هاودەردی کردن لەگەڵ بەرکەوتووانی کیمیابارانی ئەو شارە، بەڵێنی پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی دا و ڕایگەیاند مەکتەبی ئەدەبیی دارکۆلیسم، کە مەکتەبێکی ئاشتییە، لە ئاستی توانایی و ئیمکانات ئەو مەکتەبە، یارمەتی بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دەدات و لە ساڵی داهاتوو (٩٨) لە هەمان ڕۆژدا، بە پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک لەسەر گۆڕی بەرکەوتووانی کیمیاباران، ڕاپۆرتی کاری یەکساڵەی خۆی پێشکەش دەکات.

حەسەنزادە، هەروەها لە وتەکانیدا، بەرپرسان و ئۆرگانەکانی پەیوەندیداری، تەنیا بە بەشێک لە ڕەوتی تووی بێهیواییی بەرپرسان زانی و ڕایگەیاند: گرینگی نەدانی بەرپرسان، نە تەنیا لەو حاڵەتە تایبەتییەدا، بەڵکوو تەواوی کۆمەڵگای گرتووەتەوە.

ناوبراو هەروەها پێداگریی لەسەر ئەوە کرد، کە دەبێت بەرپرسان و پشتیوانانی سەرەکیی قوربانییان، خەڵکی و ئەنجومەنەکان بن؛ بۆ ئەوەی کە ئەو قوربانییانە بەشێک لە ئەندامانی خەڵک و ئەنجومەنەکانن؛ کە هەرچی زووتر و بەرپرسانەتر لە ڕێگای ئەو خەڵک و ئەنجومەنانەوە دەبێ دەرمان و پێڕاگەیشتنی بۆ بکرێت.

ناوبراو بەرێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی لەو چەشنە، بە بیانوویەک بۆ لەکۆڵ خۆکردنەوەی بەرپرسان زانی و ڕایگەیاند: هەر ساڵ بەرپرسان لە وەها ڕۆژێکدا بەڵێنی زیاتر بە قوربانییانی کیمیابارانی ئەو شارە دەدەن و هیچ کاتە بەڵێنەکان بەکردەیی ناکەن.

رێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردمان کرا و لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی پاش کیمیابارانەکە ١٤٠ کەس گیانیان لەدەست دا.

2/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان