فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پاسداران بە هەناردە کردنی لەڕادەبەدەری چەکوچۆڵ و کەرەستەی شەڕ بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، فەزای ئەمنییەتی زیاتری بە سەر کوردستاندا زاڵ کردووە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی شنۆ، مەریوان، پیرانشار، سەردەشت و سەقز، شایەتی ڕەوانە کردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ سنوورەکانی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاندووە: سپای پاسداران لە درێژەی زیاتر میلیتاریزە کردنی کوردستان، ژمارەیەک پایگای نوێی نیزامیی لە کوردستانی ئێران بەتایبەت ناوچە سنوورییەکان دروست کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە جۆری تۆپ، تانک، نەفەربەر، کاتیووشا و مینی کاتیووشای لەو پایگایانەدا جێگیر کردووە.

چەند ڕۆژ پێش، فەرماندەییی هێزی پێـشمەرگەی کوردستان، سەر بە حدکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئەم هەوڵانەی سپای پاسدارانی بە نیشانی "ترس" لە چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگە ی کوردستان لە قووڵاییی خاکی کوردستان" دەزانێ.

پاش هاتنە سەرکاری حکوومەتی ئێران هەتا ئێستا، ڕوانگەی ئەو حکوومەتە بە نیسبەت کوردستان، ڕوانگەیەکی ئەمنییەتی بووە.

30/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان