فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كاتێك 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ رۆژی 29/6/2014، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش له‌ مزگه‌وتی نووری شاری مووسڵه‌وه‌ "خه‌لافه‌ته‌" فراوانه‌كه‌ی راگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌وه‌ له‌ ئارادابوو كه‌ به‌خوێنڕێژیی زیاتر رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ خۆی بگه‌یێنێته‌ زۆرێك له‌و ناوچانه‌ی له‌ نه‌خشه‌ ره‌شه‌كه‌یدا پلانی بۆ داڕشتبوو، به‌ڵام دوای چوار ساڵ نه‌خشه‌ ره‌شه‌كه‌ی داعش به‌ته‌واوه‌تی كاڵبووه‌ته‌وه‌.

ئێستا چه‌كدارانی داعش رووبه‌ری فراوانی خاكیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ فه‌رمانڕه‌وایی تێدا بكه‌ن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق و سووریا جگه‌ له‌ بوونی پاشماوه‌ی چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانیان و شانه‌ نوستووه‌كانیان، ته‌نها له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بچووكدا به‌ ئاشكرا ماونه‌ته‌وه‌. هه‌ر چه‌نده‌ ھێشتا هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان كۆتایی پێنه‌هاتووه‌.

هه‌ر چه‌نده‌ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی "خه‌لافه‌ت" كۆتایی پێهێنراوه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌ده‌بیاتی رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كه‌دا هێشتا بوونی هه‌یه‌ و ئه‌وان پییانوایه‌ "ناوچه‌كانیشیان" له‌ ده‌ستدا نه‌مێنێ "خه‌لافه‌ت" هه‌ر ده‌مێنێ.

داعش له‌ ساڵانی رابردوودا و له‌ژێر ناوی حوكمی "خه‌لافه‌ت" خوێنێكی زۆریان رشت و شار و گوندی زۆریان له‌ عێراق و سووریا وێرانكرد و به‌ وێرانكردندا، به‌ڵام هێشتا له‌ میدیاكانییه‌وه‌ پاساو بۆ تێكشانی چه‌كداره‌كانیان ده‌هێننه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی فراوانكردنی رووبه‌ری چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی «النبأ»ـی سه‌ر به‌ داعش، شانه‌ نوستووه‌كانی رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ ته‌نها له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا 8 هێرشیان ئه‌نجامداوه‌، جگه‌ له‌ هێرشی دیكه‌ له‌ عێراق و لیبیا و سووریا و ئه‌فغانستان".

هه‌ره‌سهێنانی "خه‌لافه‌ت" كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تواناكانی رێكخراوه‌كه‌ نه‌بووه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی "ئیلهامبه‌خش" بۆ ئه‌نجامدانی ھێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران ته‌ئكیدكرایه‌وه‌.

 

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یاندا، كۆتاییهێنان به‌ داعش له‌ رووی ماددییه‌وه‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كۆتایی به‌ رێكخراوی داعش یان هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستی دیكه‌ ھێنرابێت.

داعش له‌و كاته‌ی له‌ لوتكه‌ی هێزیدا بوو، 35 ویلایه‌تی راگه‌یاندبوو، 19 یان له‌ عێراق و سووریا بوون (له‌ ساڵانی رابردوودا زۆرینه‌یان له‌ ده‌ستداوه‌) جگه‌ له‌ 16 ویلایه‌تی دیكه‌ كه‌ دابه‌شیان كردبوو به‌سه‌ر ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌وروپا (قه‌وقاز) ئه‌وانیش (برقه‌، ته‌رابلوس، فزان، جه‌زائیر، رۆژئاوای ئه‌فریقا، لیوای ئه‌لئه‌خزه‌ر، خوراسان، قه‌وقاز، عه‌ده‌ن، ئه‌بیین، شیوه‌، حه‌زره‌مووت، سه‌نعا و به‌یزا.. هتد) بوون.

ناونانی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌ خوێنڕێژه‌كه‌ به‌ "خه‌لافه‌ت" حه‌ماسه‌تی هه‌زاره‌ها توندڕه‌وی به‌رزركرده‌وه‌و له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چه‌كدارانی رێخراوه‌كه‌ كرد و بوونه‌ به‌نزینی زیاتر بۆ سه‌ر ئاگری به‌تینی ناوچه‌كه‌.

داعش هاوشێوه‌ی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ ئه‌فغانستان سه‌ربازگه‌ی مه‌شق و راهێنانی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان كرده‌وه‌ و هه‌زاران منداڵی گۆڕی به‌ بۆمبی ته‌وقیتكراو تا بۆ خولێكی دیكه‌ی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ بیانكاته‌ به‌رده‌بازی گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كانی "خه‌لافه‌ت".

30/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان