فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خوڕەمشارێک کە کاتی خۆی دەیانگوت خودا ئازادی کردووە لە چنگی بەعس، ئێستا دیلی کەمتەرخەمی و هەڵاواردنی سیستەمێکی دژەخەڵکییە و، خەڵکی ئەوشارە لە ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە بێبەشن.
ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری خوڕەمشار بۆ کەمیی‌ئاوی خواردنەوە کە لە هێندێک لە گەڕەکەکانی ئەوشارە خەڵک بۆ ئاوی خواردنەوە ڕیزیان بەستووە دەگەڕێتەوە.
دوای تێپەڕبوونی نیزیک بە حەوتەیەک لە خۆپێشاندانی خەڵکی شاری خوڕەمشار لە پارێزگای خووزستان، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان پەلاماری خەڵکیان دا و، لە ئاکام‌دا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەوشارە بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژراوەو ٥ کەسی دیکەش بە توندی بریندار کراون.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە شەوی ٩ی پووشپەڕ خەڵکی خوڕەمشار بە دژی کەمتەرخەمیی‌ بەرپرسان و ناوەندە پێوەندی‌دارەکان سەر‌لەنوێ خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد و کۆماری ئیسلامیش وەکوو هەمیشە لە جیاتی گوێ‌گرتن لە خەڵک و چارەسەری گرفتەکانیان، هێزە سەرکوتکەرەکانی بەردایە گیانی خۆپێشاندەران و، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کەسێک بەناوی “محەمەد ئەنساری” گیانی لەدەست داوە.
دەنگۆی ئەوەش هەیە چەند کەسی دیکە لە خەڵکی خوڕەمشار بە دەستی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا بێت ، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە فەرمانداری شاری خوڕەمشار برینداربوونی ٥ کەسی پشتڕاست کردووتەوە.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە دوای بڵاو‌بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە دەستوپێوەندییەکانی رێژیم کە خەریکی دزین و فرۆشتی ئاوی خواردنەوەن بۆ وڵاتانی “کوەیت وعێراق”، ئەمەش زیاتر خەڵکی پارێزگای خووزستان، بەتایبەتی شاری خوڕەمشاری تووڕە کرد.
لە درێژەی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شارەکانی دیکەی ئێران، بە دژی گرانی و نەبوونی ئیمکاناتی ژیان، ماوەی چەند ڕۆژێکە خەڵکی شارەکانی پارێزگای خووزستان بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و ، لێڵ و پیس‌بوونی ئاوی شاریی، ڕژاوەنەتە سەرشەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

2/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان