كه‌سێك خه‌ڵكی شاری كامیاران له لایه‌ن دادگای ئینقلاب له شاری سنه حوكمی 2 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه و هه‌روه‌ها دوو كه‌س له شاری سه‌قز حوكمی 3 ساڵ زیندانی ته‌علیقیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، حوكمی 2 ساڵ زیندان بۆ كه‌سێك به ناوی ئیقباڵ قوبادی، كوڕی ئه‌حمه‌د، خه‌ڵكی كامیاران بڕایه‌وه. ناوبراو له دادگای سه‌ره‌تایی له شاری سنه حوكمی 5 ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویه‌وه و پاش پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سنه بۆ 2 ساڵ كه‌م كرایه‌وه.
ئیقباڵ قوبادی ڕۆژی 15 خه‌رمانانی ساڵی پێشوو له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی هیوا نه‌دیمی و كیومێرس نه‌دیمی به تۆمه‌تی سیاسی و هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی له ڕێگه‌ی پشتیوانی كردن له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران به بێ دادگایی كردن بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گواسترابوونه‌وه. هیوا و كیومێرس پاش 4 مانگ زیندانی كردن به دانانی بارمته ئازاد كرابوون.
قوبادی له قۆناخه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا هیچ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌مابوو و ته‌نانه‌ت پارێزه‌ریشی نه‌بووه.
به پێی هه‌واڵی موكریان، دوو كه‌س به ناوه‌كانی مناره مه‌لاوه‌یسه و زه‌مانه زیویه له لایه‌ن لقی 101 دادگای سزاكان له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی شێواندنی ئه‌منیه‌تی گشتی و به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانیكرد له ڕاپرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ر كام به سزای نه‌غدیی 18 میلیۆن تمەن و لێدانی 50 قامچی سزا درابوون، له لایه‌ن لقی 4ی دادگای پێداچوونه‌وه له شاری سنه حوكمه‌كه‌یان بۆ 3 ساڵ زیندانی ته‌علیقی كه‌م كرایه‌وه.
29/6/2018