فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 



لە درێژەی مێلیتاریزە کردنی شار و گوندەکانی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، هەر ئێستا گردی شەڕگە هەڵکەوتوو لە گوندی حەسەنوران کە پێشتر پایەگا بووە لە لایەن چەکدارانی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە گەمارۆ دراوە.

فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەر ئێستا بە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتووە، گوندی حەسەنوران لە لایەن سپای پاسدارانەوە گەمارۆ دراوە و هێزێکی زۆری ڕێژیم لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان هاوردەی ئەم ناوچە کراوە و گوندەکانی خانلەر، سەوجە و گوندەوێڵە گەمارۆ دراون کە لە سەر ڕێگای شنۆ ـ نەغەدە هەڵکەوتوون.

سپای پاسدارانی ڕێژیم بە مەبەستی پێشگرتن لە جموجووڵی خەڵک وهەروەها هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێوان گوندەکانی خانلەر و گوندەوێڵە بنکەی ئیست ـ بازڕەسی داناوە و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی گوردانی حەزرەتی ڕەسووڵ" کە گوردانێکی زەربەتییە لە لایەن ڕێژیمەوە لە قەندیلەوە گوازراونەتەوە بۆ دەشتی لاجان .

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

2/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان