فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران تاوانباری شەڕی یەمەنە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، پۆمێئۆ، خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی تارانی بەوە تاوانبار کرد کە ناوبراو بە پشتیوانی لە حوسییەکانی یەمەن، پەرە بە قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتەدا دەدات.

پۆمپێئۆ باسی لەوە کردووە، خامنەیی دەبێت وڵامدەری قەیرانی مرۆیی لە یەمەن بێت.

"مایک پۆمپێئۆ" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە حوسییەکانی یەمەن نە تەنیا هەل بۆ ڕێژیمی ئێران دەڕەخسێنێت کە هێرش بکرێتە سەر سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەڵکوو پەرە به قەیرانی مرۆییش لە یەمەن دەدات.

میلیشیا حووسییەکان لە یەمەن کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پاڵپشت ی دەکرێن، چەکوچۆڵ و مووشەکی بالستیکی بۆ لێدانی حکوومەتی یەمەن و بەتایبەت عەرەبستان وەردەگرن و هەوڵ بۆ پەرەدان بە سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە دەدەن.

ڕێژیمی ئێران بۆ بەرەو پێشبردنی سیاسەتەکانی خۆی و دەسبەسەرداگرتنی ناوچەکە و تێکدانی ئەمنییەتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پاڵپشتی لوجستیکی لە گرووپە تێرۆریستییەکان و میلیشیاکانی ناوچەکە دەکات.

ئامریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانییەتی عەرەبی، ڕێژیمی ئێرانیان بەوە تاوانبار کردووە کە بە مەبەستی تەیار و بەهێزکردنی میلیشیا حووسییەکانی یەمەن، مووشەک، چەکوچۆڵی سەربازییان بۆ یەمەن بەڕێ کردووە.

سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتریش باسی لەوە کردبوو کە کەرەستەی مووشەکیی حووسییەکان دروستکراوی ئێرانە و لەوبارەیەوە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ڕاپۆرتی دوو ساڵانەی خۆیدا باسی لەوە کرد هێشتا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە ئەو چەکوچۆڵانە چۆن و لە چ ڕێگایەکەوە گەیشتووەنەتە دەستی حوسییەکان.

سەرهەنگ "تورکی مالکی"، وتەبێژی هاوپەیمانییەتی عەرەبی پێشتر لە پرێسکۆنفراسێکدا ڕایگەیاندبوو: " ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای بەندەری حەدیدەوە حووسییەکان تەیار دەکات".

30/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان