فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نیکی هێلی، نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوو ڕۆژ پێش، سەردانی هێندی کرد و ئەمڕۆ ڕایگەیاند:" نارندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی هێند، بە گشتیی لە ستراتێژی ئێمە سەبارەت بە ئێران ئاگادارە و هەر بە هۆی بە ئاگابوونی نە پرسیاری کردووە و نە ڕەخنەشی بووە.

نیکی هێلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وڵاتی هێند زۆر باش دەزانێ کە باروودۆخی ئێران ئێستا زۆر هەستیارە و هەر وەک ڕابردوو پەیوەندی هێند و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهێز دەمێنێتەوە.

هێند یەکێک لە گرینگترین کڕیارەکانی نەوتی ئێرانە كە لە ساڵی 2017، 22 ملوێن تۆن نەوتیان لە ئێران كڕیوە هەر بۆیە باشترین بژاردەیە بۆ هاوپەیمانی زیاتر لەمبارەیەوە بۆ ئەمریکا.

نوێنەران و دیپلۆماتەکانی ئامریکا هەروەها لە لە درێژەی سەردانەکانیان، لە گەڵ چەند شیرکەتی گەورەی ئورووپاش کۆبوونەوە و خوازیاری کۆتایی هێنانی بازرگانی و کڕینی نەوتی ئێران بوون.

نوێنەرانی ئەمریکا لەم دانیشتنانەدا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەم کۆمپانیایانە بیانهەوێت درێژە بە کار کردن لەگەڵ ئێران بدەن ئەوە ئەوانیش دەچنە ناو لیستی گەمارۆکانی ئامریکاوە لە داهاتوویەکی نزیکدا.

29/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان