بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕ، دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پیرانشار کەوتنە کەمینێکی هێزە جێگیرکراوەکانی سەرسنوور و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی (شوانە مەحموود زادە)، کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی شیناوای سە ربە شاری پیرانشار کوژرا و کۆڵبەرێکیتریش بە ناوی ناسر عەبدوڵ، خەڵکی گوندی کۆنەلاجان بە سەختی برینداربوو.
بە پێی هەواڵەکە، تا ئێستاش تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکە لە دەستی هێزەکانی ڕژیم دایە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و کۆڵبەرە بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار کراوە.
٢٩/٦/٢٠١٨