فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هێزێکی سەربازی سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانن رایانگەیاند، لە شاری شنۆ هێرشیان کردووەتە سەر سێ بنکەی سەربازی سوپای پاسداران.

لە راگەیێندراوێکدا پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیێنێت: "شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پێشمەرگانە و پلان بۆ داڕێژراودا چەند تیمێک لە پاڕێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشیانکردووە چەند بنکەیەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ".

بەگوتەی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کاژێر 10ـی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بەکاتی ئێران، چەند تیمێکی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک کاتدا و هاوبەش هێرشیانکردە سەرچەند بنکەیەکی سەربازی سوپای پاسداران لە شاری شنۆ بە ناوەکانی شاکرئاباد، تاچیناوێ و زمێ کە تاوەکو ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆ لەبارەی زیانە گیانییەکان لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە خۆجێیەکانیش لە شنۆ دەڵێن، لەدوای هێرشەکە چەند شوێنێک ئاگریگرتووە و تاوەکو ئێستا سوپای پاسداران بە فەرمی ئەو هەواڵە پشتڕاست یان رەتنەکردووەتەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە

رۆڵەکانی پارێزەری نیشتمان چەند مۆڵگەیەکی رێژیمیان لە شاری شنۆ کردە ئامانج.

خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە بە مەبەستی پارێزاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و وەڵامدانەوە بە هەوڵی میلیتاریزەکردنی کوردستان لە لایەن رێژیمەوە و وەڵامدانەوە بە گوشاری هێزەکانی رێژیم بۆ سەر خەڵکی نیشتمانەکەمان، چەند مۆڵگە و پێگەیەکی نیزامیی رێژیم لە شاری شنۆ لە لایەن رۆڵە شۆڕشگێڕەکانی نیشتمانەوە کرانە ئامانج.

شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی، ریکەوتی ٧ بۆ ٨ی پووشپەڕ لە ئەنجامی عەمەلیاتێکی هاوبەشی پێشمەرگانە و پلان بۆ داڕێژراودا چەند تیمێک لە پاڕێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چەند مۆڵگە و پادگانی سەرەکیی سوپای پاسدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری شنۆ دایە بەر هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی خۆیان.

بەپێی بەرنامەی لە پێشدا داڕێژراو کاتژمێر١٠ی شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی بەکاتی ئێران، چەند تیمێکی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک کاتدا و هاوبەش هێرشیان کردە سەرچەند مۆڵەیەکی رێژیم لە شاری شنۆ.

لەم دژکردەوە شۆڕشگێڕانەدا رۆڵەکانی پارێزەرانی وڵات بە ئارپیجی و نارنجۆک هێرشیان کردە سەر پایاکانی شاکر ئاباد، تاچیناوێ و زمێ لە شاری شنۆ کە تا ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆ لە خەساری گیانی هێزەکانی رێژیم لە بەردەستدا نییە.

هەر دوای بەڕێوەبردنی ئەرکی شۆڕشگێڕانەی پارێزەرانی رۆژهەڵاتدا هێزە بەکرێگیراوەکانی رێژیم گۆڕستانی سوڵتان مستەفایان بە مەبەستی لەداوخستنی پارێزەرانی نیشتمان ئاگر تێبەرداوە کە بەخۆشییەوە پارێزەرانی رۆژهەڵات شوێنەکەیان بە سەرکەوتوویی بەجێ‌هێشتووە.

سڵاو بۆ رۆلە بەدەستووبردەکانی نیشتمان
سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان
پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان
شەوی ٧ لە سەر ٨ی پۆووشپەڕی ١٣٩٧
رۆژهەڵاتی کوردستان

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان